فەرەنسا پێیوایە ئەمەریکا لە گرنگی پاراستنی کورد تێگەیشتووە
K24 – ههولێر:
وەزیری بەرگری فەرەنسا، فلۆرێنس پارلی رایگەیاند: "کورد باشترین ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بوون و ئەمەریکاش لەوە تێگەیشتووە کە پێویستە بیانپارێزێت".
وەزیری بەرگری فەرەنسا لە پرۆگرامێکی فرانس ئینتێر و رۆژنامەی لۆمۆند دا دەڵێت: "ئێستا ئەمەریکاش لە گرنگی پاراستنی کورد تێگەیشتووە."
فلۆرێنس ستایشی رۆڵی کورد دەکات و رایگەیاندووە: "کورد لە شەڕی دژ بە داعش باشترین ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بوون."
ئەگەرچی دۆناڵد ترەمپ سوورە لەسەر کشانەوەی هێزەکانی لە سووریا، بەڵام ئەو پڕۆسەیە هێواش بووەتەوە و ئێستا ئەمەریکا باس لەوە دەکات، تا کۆتایی جەنگی داعش و گەرەنتی پاراستنی کوردەکان، سووریا جێناهێڵێت.
پاراستنی کوردەکان بەوجۆرەی ئەمەریکا دەیڵێت، تورکیای نیگەران کردووە و کێشەی نوێی بۆ واشنتن و ئەنقەرە درووستکردووە، لە دواین هەوڵی چارەسەریش باس لە دروستکردنی ناوچەیەکی ئارام دەکرێت.
H.J