ئه‌مه‌ریكا لیوایه‌كی تایبه‌ت پڕچه‌ك ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئۆفیسی پشكنه‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌كاریی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن بكات كه ئایا ئه‌و هاوكارییانه‌ی له‌لایه‌ن واشنتن و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش كه ده‌درێنه یه‌كه تایبه‌ته‌كانی عێراق، به‌شی ئه‌وه ده‌كات ئه‌و هێزانه بتوانن به‌رده‌وامبن له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌و شكستپێهێنانی گرووپه تیرۆریستییه‌كان یان نا؟".
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "میلیته‌ری تایمز"ـی ئه‌مه‌ریكی، ئه‌و بڕیاره له یاداشتێكدا هاتووه كه پشكنه‌ری گشتی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا هه‌فته‌ی رابردوو ده‌ریكردووه و جێگری پشكنه‌ری گشتی پلاندانان و ئۆپراسیۆنی تایبه‌ت له پینتاگۆن واژۆیان له‌سه‌ر كردووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه‌كه، ئامانجی پشكنه‌ری گشتی، به‌گوێره‌ی ئامانجه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، دیاریكردنی چه‌ند خاڵێكه و ده‌یه‌وێت بگه‌نه ده‌ره‌نجامێك كه ئایا "ئه‌و راوێژ و هاوكارییانه‌ی پێشكه‌شی هێزه تایبه‌ته‌كانی عیراق ده‌كرێن به‌شی شكستهێنان به توندڕه‌وه‌كان ده‌كات؟".
له نوێترین داواكاریی بۆ هاوكاریكردنی ئه‌و هێزانه‌ش، وه‌زاره‌تی به‌رگری كۆنگرێسی ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه پێویستیان به پاڵپشتییه بۆ مه‌شق و راهێنان و پڕچه‌ككردنی لیوایه‌ك كه هه‌ر كه‌تیبه‌یه‌كی له 670 كه‌س پێكبێت".
رۆژنامه‌كه نوسیوویه‌تی "ئه‌و كه‌تیبانه سه‌ر به ھێزی تایبه‌تی عێراقن و له به‌غدا جێگیر ده‌بن و ده‌یانه‌وێت ببنه هێزێك توانای ته‌واویان بۆ تێكشكاندن و شكستهێنان به داعش هه‌بێت".
رۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه "هێزه تایبه‌ته‌كانی عێراق و له‌وانه‌ش دژه تیرۆر نزیكه‌ی نیوه‌ی ھێزه‌كانیان ساڵی 2017 له جه‌نگی ده‌ركردنی داعش له نه‌ینه‌وا و ناوچه‌كانی دیكه له ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها واشنتن جگه له‌وه‌ی له بوودجه‌ی ساڵی رابردوو داوای كۆمه‌كی زۆری بۆ ئه‌و ھێزانه كردبوو، له بوودجه‌ی ساڵی 2019 شدا داوایكردووه خه‌رجی بۆ مه‌شق و راهێنانی 24 كه‌تیبه‌ی سه‌ر به هێزه تایبه‌ته‌كانی عێراق ته‌رخان بكرێت كه هه‌ر كه‌تیبه‌یه‌كیان 300 تا 600 كه‌س له خۆده‌گرێت و كۆی گشتییان 13 هه‌زار كه‌سن.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا هیواداره هاوكار بێت بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی ئه‌و پاڵپشتیانه‌وه، هێزه تایبه‌ته‌كان و یه‌كه‌كانی دژه تیرۆری عێراق بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئه‌ركه بنه‌ڕه‌تییه‌كانیان كه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریست و توندڕه‌وه‌كانه.