بانكى نێودهوڵهتى و سندوقى دراو: ئابوورى جيهان رووى له گهشهيه
K24 – داڤۆس:
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و بانکی جیھانی راپۆرتی پێشبینی گەشەی ئابووری جیھان بۆ ئەمساڵ ئاشکرا کرد.
ئەمڕۆ کۆڕبەندی ئابووری جیھانی داڤۆس لەسویسرا دەستی بەکارەکانی کرد، لە بەشێکی کۆڕبەندەکە بەرپرسانی ھەردوو رێکخراوی جیھانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و بانکی جیھانی راپۆرتی پێشبینی گەشەی ئابووری بۆ ساڵی 2019 یان پێشکەش کرد.
بەپێی راپۆرتەکە ئەمساڵ پێشبینی دەکرێت ئابووری جیھان بەرێژەی 3.5 % گەشە بکات.
ھاوکات ھەر بەپێ ی راپۆرتەکە ھیندستان یەکەم وڵاتە بەڕێژەی %7.3 گەشەی ئابووری بەخۆوە ببینێت.
لە لایەکی دیكه چین لە ریزبەندی دووەم دێت و پێشبینی دەکرێت گەشەی ئابووری ئەمساڵی بگاتە %6.3.
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و بانکی جیھانی گەشبینن بە گەشەکردنی ئابووری وڵاتانی ئەفریقا و پێشبینی دەکەن ئەفریقا ریزبەندی سێ یەم بگرێت بەرێژەی %3.7.
ئەم ووڵاتانەی خوارەوەش رێژەی گەشەی ئابووری پێشبینی کراون بۆ ساڵی 2019:
- ئەمهریکا و رۆژھەڵاتی ناوەڕاست %2.6.
- کەنەدا %2.0.
- بەرازیل % 1.8.
- رووسیا % 1.5
- ژاپۆن و بەریتانیا %1.1.