له مزگهوتێكی ههڵهبجه دوای نوێژی بەیانی نوێژخوێنان وهرزش دهكهن
K24 - ھەڵەبجە
لەنێو مزگەوتێكی شاری ھەڵەبجە له دوای نوێژی بەیانی نوێژخوێنان لەگەڵ راھێنەرێک وهرزش دهكهن و رێنمایی تەندروستیش وهردهگرن. سەرجەم بەشداربووانییش داواکارن کە ئەم وەرزشە بەردەوام بێت، بۆ ئەوەی بتوانن زیاتر سوود وەربگرن.
لەگەڵ بانگی بەیانی دێنە مزگەوت و لەپاش ئەنجامدانی نوێژی بەیانی دەست دەکەن بەوەرزش کردن، سەرکەوت یەکێکە لە نوێژخوێنانی مزگەوتی بەھەشت، ئەو وەک خۆی دەڵێت "بەھۆی ئەوەی نەخۆشی درێژ خایەنم ھەیە بە بەردەوامی وەرزشەکان ئەنجام دەدەم و رێنمایی پێویست لە راھێنەرەکە وەردەگرم، چونکە سودی زۆرم لەوەرزشەکە وەرگرتووە، کە تا ئاستێکی باش کۆنتڕۆڵی نەخۆشەکان دەکاتی".
سەرجەمی بەشداربووانی ئەو وەرزشە بە کۆمەڵە داواکارن کەبەردەوام بێت، بۆ ئەوەی بتوانن زیاتر سوود لەوەرزشەکان وەربگرن.
نزیکەی دووھەفتەیە لە رێگای راھێنەرێکی وەرزشیەوە لە یەکێک لە مزگەوتەکانی ھەڵەبجە سەرقاڵی راھێنانی وەرزشین، بە نوێژ خوینانی ئەو مزگەوتە. وەک راھێنەرەکە دەڵێت "وەرزشەکانمان بۆسەرجەم تەمەنەکانە و لەگەڵ ئەوەش رێنمایی تایبەت دەدەینە بەشداربووان، بۆ ئەوەی باشتر ئاگاداری تەندورستیان بن".