بوومه‌له‌رزه‌يه‌ك له نزيك به‌نداوى مووسڵ روويدا
K24 – دهۆك:
كاتژمێر 07:25 خوله‌كى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ بوومه‌له‌رزه‌يه‌ك به گوڕى (3.8) پله‌ى رێخته‌ر، ناوچه‌كانى نێوان قه‌زاى سيمێڵ و به‌نداوى مووسڵى هه‌ژاند.
بوومه‌له‌رزه‌كه هيچ زيانێكى لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه و له ناوچه‌كانى سنوورى نێوان قه‌زاى سيمێڵ و به‌نداوى مووسڵ هه‌ستى پێكراوه.
شاره‌زاى جيۆلۆجى، ره‌مه‌زان هه‌مزه له‌و باره‌يه‌وه به كوردستان24ى راگه‌ياند، قوڵايى بوومه‌له‌رزه‌كه 5 كيلۆمه‌تر بووه.
گوتيشى: له چه‌ند ساڵى رابردوودا به هۆى وشكه‌ساڵييه‌وه توێژه‌كانى ناوه‌وه‌ى زه‌وى تووشى وشكهه‌ڵاتن بوون و بارانى ئه‌مساڵ بووه‌ته هۆى پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و بۆشاييانه‌ى درووست بوون، هه‌ر ئه‌وه‌ش وايكردووه، گۆڕانكارى له قوڵايى 5 كيلۆمه‌ترى به‌رگى زه‌وى رووبدات و چينه‌كان بخزێن و زه‌وى بله‌رێته‌وه.