به فه‌رمی بارسێلۆنا گواستنه‌وه‌ی دی یۆنگی راگه‌یاند
هه‌وڵه‌كانی بارتۆمیۆی سه‌رۆكی بارسێلۆنا له هۆڵه‌ندا سه‌ریگرت و یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه به فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی دی یۆنگی له یانه‌ی ئایاكسه‌وه راگه‌یاند.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 23 جه‌نیوه‌ری 2019، بارسێلۆنا له به‌یاننامه‌یه‌كدا گواستنه‌وه‌ی فرانكی دی یۆنگی به‌رگریكاری له یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مستردامه‌وه راگه‌یاند.
بارسێلۆنا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه گرێبه‌سته‌كه‌ی دی یۆنگ بۆ ماوه‌ی 5 وه‌رزه و به به‌های 75 ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ 11 ملیۆن یۆرۆ وه‌كو پاداشت له ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كان ده‌درێته یانه هۆڵه‌نداییه‌كه.
بارتۆمیۆی سه‌رۆكی بارسێلۆنا له یه‌كه‌مین لێدوانیكدا له باره‌ی ئه‌م یاریزانه له تویته‌ر رایگه‌یاند كه دی یۆنگ ده‌بێته كلیلی سه‌ركه‌وتنه‌كانی بارسێلۆنا، ده‌شڵێت: ئه‌م یاریزانه یه‌كێك ده‌بێت له پرۆژه‌كانی داهاتووی بارسێلۆنا و به‌ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ شێوازی یاریكردنی بارسا گونجاوه.
فرانك دی یۆنگی ته‌مه‌ن 21 ساڵ، له هێڵی به‌رگری و ناوه‌راست یاری ده‌كات، له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌یاكس به‌شداریی 65 یاری كردووه 6 گۆڵ و 10 ئاسیستی تۆمار كردووه.