به ڤیدیۆ.. هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان به‌شداری جامی كۆنیفای 2019 ده‌كات؟
سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان24 به‌شداریكردنی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی كوردستانی له جامی نۆروه‌ی كه‌پی 2019 راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به دوو بابه‌تی دیكه‌ی جیاوازیش كرد.
سه‌فین كانه‌بی به كوردستان24ـی راگه‌یاند به سووپاسه‌وه له لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ره‌زامه‌ندی دراوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تێچووی ته‌واوی شاندی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی كوردستان بۆ به‌شداریكردن له نۆروه‌ی كه‌پی 2019 بگرنه ئه‌ستۆ.
سه‌فین كانه‌بی ده‌شڵێت: سبه‌ی پێنجشه‌ممه به مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی كۆنیفا ده‌چمه پۆڵه‌ندا بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداریكردنی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان له پاڵه‌وانێتی كۆنیفا یه‌كلایی بكه‌مه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا له باره‌ی پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی كوردستان، كانه‌بی گوتی: له هه‌وڵداین پاڵه‌وانی وه‌رزی 2018 ـ 2019ـی خولی نایابی كوردستان خه‌ڵاتێكی دارایی بكرێت، له كاتێكدا له ڕووی داراییه‌وه 3 ساڵه نه‌مانتوانیوه پاڵه‌وانی خوله‌كه خه‌ڵات بكه‌ین.