یه‌كێتی زانایان داوای راگرتنی سایت و په‌یجه سێكسیه‌كان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، به نوسراوێكی فه‌رمی داوای نههێشتنو راگرتنی سه‌رجه‌م سایته سێكسیه‌كانی نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌كات.
مه‌لا عه‌بدوڵلا سه‌عید وه‌یسی، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به كوردستان 24 راگه‌یاند: "نوسراوه‌كه ئاراسته‌ی هه‌ر یه‌كه له سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی و وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن كراوه، داوامان كردووه هه‌رچی زووه په‌خشی سه‌رجه‌م ئه‌و پێگه‌و سایته ئه‌لیكترۆنییه ئیباحیانه رابگیرێن".
له‌باره‌ی ئامانجیان له داواكارییه‌كی له‌و شێوه‌یه گووتی: "خه‌ڵكێكی زۆر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته نیگه‌رانییه‌كانیان گه‌یاندووه‌ته ئێمه، به‌گوێره‌ی دوایین ئاماریش 80% ئه‌و عێراقییانه‌ی تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌كارده‌ھێنن به خراپی سوودی لێوه‌رده‌گرن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له وڵاتانی دراوسێ ئه‌و بابه‌تانه رێكخراون، ئه‌و داوایه‌ی یه‌كێتی زانایانیش له روانگه‌ی پاراستنی به‌ها ئهخلاقیهكانو پاراستنی ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵگه‌و پاراستنی گهنجو لاوان‌و سه‌لامه‌تی شیرازه‌ی خێزان‌و كۆمه‌ڵگایه كه به‌داخه‌وه ئێستا ئه‌و بێ سانسۆریه‌ی ماڵپه‌ڕو په‌یجه ئه‌لیكترۆنییه‌كان كاریگه‌ری زۆر خراپ‌و نه‌رێنی له‌سه‌ر گهنجانو كۆمه‌ڵگه دروست كردووه".
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان له وه‌ڵامی كوردستان 24 ده‌رباره‌ی په‌نابردنی زانایانی ئایینی بۆ رێگای دیكه ئه‌گه‌ر ئه‌و لایه‌نه پهیوهندارانه وه‌ك پێویست به ده‌نگیانه‌وه نه‌هاتن گووتی: "ئه‌و لایه‌نانه به‌ڵێنیانداوه له‌گه‌ڵ ئه‌و لینكه په‌یوه‌ندارانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌و بابه‌ته گفتوگۆ بكه‌ن و هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ن، ئێمه ریگای یاساییمان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته ده‌ستنیشان كردووه‌و وه‌ك یه‌كێتی زانایان به نوێنه‌رایه‌تی مه‌لاكانیش به‌و كاره هه‌ستاوین و نامانه‌وێت پرسه‌كه بكه‌وێته هیچ شوێن و دامه‌زراوه‌یه‌كی دیكه جگه له یاسا و دامه‌زراوه په‌یوه‌نداره‌كانی".
له به‌شێكی نوسراوه‌كه‌ی یه‌كێتی زانایاندا هاتووه: "به مه‌به‌ستی به‌رزڕاگرتنی به‌ها ئه‌خلاقیه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه، تكامان وایه ره‌زامه‌ندی بفه‌رموون به ئه‌نجامدانی كاری پێویست بۆ راگرتنی په‌خشی سایته ئابڕوبه‌ره‌كان (porn) هاوشێوه‌ی زۆربه‌ی وڵاتانی ده‌ورو به‌رو جیهان".
هه‌روه‌ها داوایان كردووه، ئه‌م جۆره سایتانه سه‌ره‌ڕای قه‌ده‌غه‌بوونیان له‌رووی ئایینیه‌وه زیانی به‌رچاوی هه‌یه بۆ سه‌ر ئاشتی كۆمهڵگاو نه‌وه‌ی داهاتوو، له رووی هه‌موو پێوه‌ره ئایینی‌و یاساییه‌كان به‌تاوان و قه‌ده‌غه‌كراو هه‌ژمار ده‌كرێت.