"پێرێز ده‌یه‌وێت ئه‌م راهێنه‌ره بكاته شوێنگره‌وه‌ی سۆلاری"
بێرند شوسته‌ر یاریزان و راهێنه‌ری پێشووی ریال مه‌درید له دیمانه‌یه‌كدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه به‌رپرسانی ریال مه‌درید سه‌رقاڵی دۆزینه‌وه‌ی راهێنه‌رێكن بۆ شوێنگره‌وه‌ی سۆلاری، ده‌شڵێت: یواكیم لۆف نزیترین به‌ربژێره بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌درید وه‌ربگرێت.
بێرند شوسته‌ری ئه‌ڵمانی كه پێشتر له نێوان ساڵانی 2007 تا 2008 راهێنه‌ری ریال مه‌درید بووه، له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه باشترین بژارده بۆ راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌درید (یواكیم لۆف)ـه.
شۆسته‌ر ده‌شڵێت: پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌م له هاوینی داهاتوو لۆف ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌درید وه‌ربگرێت و له كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی كارگێری ریال مه‌درید به كۆی ده‌نگ یواكیم لۆف په‌سه‌ند كراوه.
به گوێره‌ی میدیاكان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سۆلاری گرێبه‌سته‌كه‌ی تا 2021 له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید، به‌ڵام به‌رپرسانی ریال مه‌درید ده‌یانه‌وێت له هاوینی داهاتوو راهێنه‌رێك به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی له شوێنی سۆلاری جێگیر بكه‌ن، له ئه‌گه‌ری شكستهێنانیان له یواكیم لۆف، ئه‌وا هه‌وڵه‌كانیان به ئاراسته‌ی ماوریسیۆ پۆچیتینۆی راهێنه‌ری تۆتێنهام ده‌ستپێده‌كه‌ن.
سانتیاگۆ سۆلاری راهێنه‌ری ئارجێنتینا له مانگی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو له شوێنی جۆلیان لۆپیتیغی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌دریدی وه‌رگرت و یانه‌كه‌ی به‌ره‌و ریزبه‌ندی سێیه‌می لالیگا به‌رز كردۆته‌وه.
له به‌رامبه‌ردا یواكیم لۆف پێشتر مۆندیالی 2014 بردۆته‌وه، له كۆی 171 یاری له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا 111 سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه.