هه‌ڵبژارده‌ی ئێران گه‌یشته قۆناخی پێشكۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا
هه‌ڵبژارده‌ی ئێران به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به چین هێنا و گه‌یشته قۆناخی پێشكۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیای 2019.
هه‌ڵبژارده‌ی ئێران له خوله‌كی 18 له رێگه‌ی مه‌هدی تارمی گۆڵی پێشكه‌وتنی كرد، ئه‌مه‌ش گۆڵی سێیه‌می ئه‌م یاریزانه بوو له جامی ئاسیای 2019.
دواتر له خوله‌كی 31 سه‌ردار ئه‌زموون گۆڵی دووه‌می ئێرانی زیاد كرد و ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌م پاڵه‌وانێتییه گه‌یانده 4 گۆڵ.
له دوایین خوله‌كی كۆتایی گێمی دووه‌م، ئێران له رێگه‌ی كه‌ریم ئه‌نساری گۆڵی سێیه‌می تۆمار كرد و به فه‌رمی بلیتی قۆناخی پێشكۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی بڕی و چینی ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه كرده‌وه.
هه‌ڵبژارده‌ی ئێران له كۆی 5 یاری له‌م پاڵه‌وانێتییه 4 بردنه‌وه و یه‌ك به‌رامبه‌ربوونی هه‌یه و هیچ هه‌ڵبژارده‌یه‌كیش نه‌یتوانیوه تۆڕی عه‌لیره‌زای گۆڵپارێزه كورده‌كه‌ی ئێران بهه‌ژێنێت.
ئێران له قۆناخی پێشكۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا له 28ـی ئه‌م مانگه رووبه‌ڕووی ژاپۆن ده‌بێته‌وه، براوه ئه‌م یارییه راسته‌وخۆ ده‌گاته فایناڵی پاڵه‌وانێتییه‌كه.