هه‌ده‌په ناوى كانديده‌كانى بۆ هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانييه‌كان ئاشكرا كرد
K24 – دياربه‌كر:
پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) له رێوڕه‌سمێكدا له شاری دیاربه‌كری باكووری كوردستان ناوی كاندیدانی بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان ئاشكراكرد.
به‌رپرسانی هه‌ده‌په رايانگه‌ياند، له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان كه بڕیاره له 31 مانگی ئازار به‌ڕێوه‌بچێت، ده‌نگه‌كانیان زیاد ده‌بن و قه‌یوومه‌كانیش لاده‌ده‌ن.
پێشتر، دواى ئۆپراسيۆنه‌كانى سوپاى توركيا بۆ سه‌ر ناوچه كوردييه‌كان، حكومه‌تى توركيا ژماره‌يه‌ك سه‌رۆك شاره‌وانى كوردى ناوچه‌كانى باكوورى كوردستانى لابرد و ژماره‌يه‌كيشيانى ده‌ستگيركرد و له جێى ئه‌وان كاربه‌ده‌ستى نوێى ده‌ستنيشان كرد.
ئه‌و كاربه‌ده‌ستانه‌ى حكومه‌ت كه كارى شاره‌وانييه‌كان راييده‌كه‌ن، پێيان ده‌وترێت (قه‌يوم).