دواى 79 رۆژ له مانگرتنى له‌يلا گۆڤه‌ن ئازاد كرا
K24 – دياربه‌كر:
له‌یلا گوڤه‌ن په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په، كه 79 رۆژه له زیندانی دیاربه‌كر مانی له خواردن گرتووه و نزيكه‌ى يه‌ك ساڵه ده‌ستگيركراوه، ئه‌مڕۆ له لايه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى توركياوه ئازاد كرا.
سه‌ردار په‌له‌بی پارێزه‌ری له‌یلا گوڤه‌ن په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په رایگه‌یاند، ره‌وشی ته‌ندروستی له‌یلا گه‌ڤه‌ن له زیندانی دیاربه‌كر له ئاستێكی مه‌ترسیداردایه و ناتوانێت بجوڵێت و ته‌نانه‌ت ئاویش بخواته‌وه.
پارێزه‌ری له‌یلا گوڤه‌ن گوتيشى: دۆسیه‌ی له‌یلا گوڤه‌ن سیاسیيه نه‌ك یاسایی، به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌كانیش ته‌نیا لێدوانێكی له‌باره‌ی ره‌وشی عه‌فرین داوه و ئه‌مه‌ش هیچ هۆكارێك نییه بۆ گرتن و سزادانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی هه‌ده‌په.
له‌یلا گوڤه‌ن په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په 79 رۆژه دژی سیاسه‌ته‌كانی توركیا له زیندانی دیاربه‌كر مانی له خواردن گرتووه و ئه‌مڕۆ ره‌وانه‌ى دادگا كرا به مه‌به‌ستى بڕياردان له باره‌ى دۆسييه‌كه‌ى.
له دادگادا، دادوه‌رى دۆسييه‌كه بڕياريدا ده‌ستبه‌جێ له‌يلا گۆڤه‌ن ئازاد بكرێت.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت به هۆى خراپى ره‌وشى ته‌ندرووستييه‌وه، راسته‌وخۆ بگوازرێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.