ناوچه‌یه‌كی عێراق 13 ساڵه هیچ مرۆڤێك نه‌چووه‌ته ناوی
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆجێیی له پارێزگای دیاله "ناوچه‌ی تارمایی" له‌ناو پارێزگاكه ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت: "ماوه‌ی 13 ساڵ هیچ مرۆڤێك نه‌چووه‌ته ئه‌و شوێنه‌وه".
سه‌رچاوه‌كه به پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی (بغداد اليوم)ـی گوتووه: "ئه‌و ماڵه‌ی ئه‌بو موسعه‌ب زه‌رقاوی، رێبه‌ری قاعیده له عێراقی تێدا بووه له گوندی "عه‌ره‌ب شه‌وكه" كه ده‌كه‌وێته ده‌وروبه‌ری شاره‌دێی "هبهب" و له ساڵی 2006 بۆردوومان كرا و بووه هۆی كوژرانی سه‌ركرده‌كه‌ی قاعیده، بووه به ناوچه‌ی تارمایی و ماوه‌ی 13 ساڵه هیچ مرۆڤێك پێی نه‌خستووه‌ته ئه‌و ناوچه‌یه‌وه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌ڵێت: "ئه‌و خانووه خاپوور كراوه كه ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی باخێك و دوو كیلۆمه‌تر له گونده‌كه‌وه دووره، ئه‌وێ چۆڵه و هیچ كه‌سێكی پێنه‌گه‌شتووه، كه‌س هیچ شتێك له‌باره‌ی خاوه‌ن ماڵ و باخه‌كه‌وه نازانێ و دیار نییه چاره‌نووسی چی به‌سه‌رهاتووه، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌بو موسعه‌ب زه‌رقاوی كوژراوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌یانه‌وێت بچنه ئه‌و شوێنه، زۆر دوور نیین له‌وێوه، به‌ڵام ده‌ترسن و پێیانوایه بچنه ئه‌وێ تووشی گرفت و سه‌رئێشه‌ی ئه‌منی و تۆمه‌ت ده‌بنه‌وه".
ساڵی 2006 فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و خانووه‌یان بۆمبباران كرد كه ئه‌بو موسعه‌ب زه‌رقاوی، رێبه‌ری قاعیده له عێراق خۆی تێدا حه‌شار دابوو، به‌هۆی ئه‌و بۆردوومانه‌وه ده‌ستبه‌جێ له‌و شوێنه‌دا كوژرا.