سێڤییا، ریال مه‌دریدی له ریزبه‌ندی سێیه‌می لالیگا هێنایه خواره‌وه
له گه‌ڕی 21ـه‌می لالیگا، یانه‌ی سێڤییا له نێو یاریگه‌ی خۆی گۆڵبارانی لیڤانتی كرد و خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید به‌شێوه‌یه‌كی كاتی هاوتا كرده‌وه و به جیاوازی گۆڵ پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی به یانه‌ی شایانه چۆل كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 26 جه‌نیوه‌ری 2019، له یاریگه‌ی رامۆس سانچێز پیزخوان سێڤییا میوانداریی لیڤانتی كرد و یارییه‌كه‌شی به 5 گۆڵی بێوه‌ڵام برده‌وه، سه‌رجه‌م گۆڵه‌كانیش له گێمی دووه‌م تۆمار كران.
سه‌ره‌تا له خوله‌كی 48 وسام بن یه‌دیری فره‌نسی گۆڵی یه‌كه‌می یانه ئه‌نده‌لووسییه‌كه تۆمار كرد، دواتر له خوله‌كی 60 ئاندریا سیلڤای پورتوگالی گۆڵی دووه‌می زیاد كرد.
له خوله‌كی 71 فرانكۆ ڤازكێز گۆڵی سێیه‌می سێڤییای كرد.
پاشان له خوله‌كی 80 پاپڵۆ سارابیا یانه‌ی سێڤییای كرده خاوه‌نی چواره‌م گۆڵ.
پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدات، كۆینسی برۆمیس له خوله‌كی 90 گۆڵی پێنجه‌می یانه‌ی سێڤییای كرد.
له ئێستادا یانه‌ی سێڤییا ژماره‌ی خاڵه‌كانی گه‌یانده 36 خاڵ و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بۆ خانه‌ی سێیه‌م سه‌ركه‌وت، له به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید له یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆل به بردنه‌وه یان یه‌كسانبوون بۆ خانه‌ی سێیه‌م ده‌گه‌ڕێـته‌وه.