سۆلاری یاریزانه‌كانی له یارییه قورسه‌كه‌ی سبه‌ی ئاگادار ده‌كاته‌وه
ریال مه‌درید سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له گه‌ڕی 21ـه‌می لالیگا بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئیسپانیۆل گه‌شتی شاری بارسێلۆنا ده‌كات، له باره‌ی ئه‌م یارییه سۆلاری هۆشداریی دایه یاریزانانی ریال مه‌درید و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئیسپانیۆل به پلانێكی خێرا و تۆكمه یاری ده‌كه‌ن.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه، 26 جه‌نیوه‌ری 2019، له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی نێوان ئیسپانیۆل و ریال مه‌درید، سۆلاری گوتی: بۆ ئه‌م یارییه هه‌روه‌كو دوایین دوو یاریی پێویسته له‌سه‌ره‌تاوه كارێك بكه‌ین و به هه‌موو توانا‌مان فشار له‌سه‌ر تیپی به‌رامبه‌ر دروست بكه‌ین.
سۆلاری ده‌شڵێت: جگه له كه‌یلۆر ناڤاس و ڤاییخۆ ته‌واوی یاریزانه‌كانی دیكه بۆ یاریكردن ئاماده‌ن، بێگومان ده‌مانه‌وێت یاریزانه‌كانی دیكه‌ش بۆ یارییه‌كانی دواتر بگه‌رێنه‌وه.
راهێنه‌ری ریال مه‌درید گوتیشی: ئیسپانیۆل تیپێكه به خێراییه‌كی زۆر یاریی ده‌كات، سه‌رجه‌م یانه‌كانی لالیگا مه‌ترسیدارن و ده‌توانن ئازارت بده‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ده‌ڵێم پێویسته له خوله‌كی یه‌كه‌مه‌وه به جدی و به‌ته‌واوی توانا‌مان یاریی بكه‌ین.
سۆلاری ده‌شڵێت: سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانمان ده‌یانه‌وێت یاریی بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه مه‌حاڵه هه‌رچه‌نده هه‌وڵده‌ده‌ین به‌شداری به هه‌موویان بكه‌ین، دڵخۆشین به گه‌ڕانه‌وه‌ی گاریس به‌یڵ، له تۆپی پێ به‌رده‌وام بیر له یاری دواتر ده‌كه‌یته‌وه، هێشتا دڵنیا نین كه به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆل كێ یاریی ده‌كات.
سۆلاری گوتیشی: بێنزێما یاریزانێكی خۆنه‌ویسته و رووبه‌ڕ بۆ هاوڕێكانی له یاریگه دروست ده‌كات و سوودی لێ ده‌بینن، ده‌رباره‌ی ڤینیسیۆسیش پێویسته به‌رده‌وام پاڵپشتی بكه‌ین و هاوكاری بین له گه‌شه‌كردن.
ریال مه‌درید به كۆكردنه‌وه‌ی 36 خاڵ له پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی لالیگا دێت و به جیاوازی 10 خاڵ له بارسێلۆنای پێشه‌نگی خوله‌كه دووره، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ئیسپانیۆل به 24 خاڵ پله‌ی چوارده‌یه‌می ریزبه‌ندییه‌كه‌ی گرتووه، هه‌ردوویانه‌ش سبه‌ی له كاتژمێر 10:45 خوله‌كی شه‌و به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.