یانه‌ی ئاكرێ نیوه‌ی پێكهاته‌كه‌ی نوێكرده‌وه
یانه‌ی ئاكرێ دوای ئه‌وه‌ی قۆناخی یه‌كه‌می به خراپی تێپه‌ڕكرد، له ئێستادا سه‌رقاڵی ئه‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی باش تیپه‌كه‌ی بۆ قۆناخی دووه‌م تۆكمه بكات، له‌م پێناوه‌دا 4 یاریزانی گواستۆته‌وه و پێشبینی ده‌كرێت گۆڕانكاری زیاتریش بكات.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه، 26 جه‌نیوه‌ری 2019، یانه‌ی ئاكرێ 4 یاریزانی نوێی یانه‌كه‌ی به میدیاكان ناساند، عه‌بدوڵڵا كه‌یفی هێرشبه‌ری له یانه‌ی دهۆكه‌وه گواسته‌وه.
هه‌ریه‌ك له یاریزانان بارزان قاسم، خالید مووسا و یاریزانی پیشه‌گه‌ری عه‌ره‌بی محه‌مه‌د حه‌مه‌دی گواسته‌وه.
یانه‌ی ئاكرێ كه بۆ یه‌كه‌مجاره له خولی نایابی كوردستان یاری ده‌كات، ئه‌م وه‌رزه له كۆی 13 یاری، ته‌نیا 2 یاری برده‌وه، ئه‌و دوو سه‌ركه‌وتنه‌ش به‌رامبه‌ر یانه‌كانی هه‌ندرێن و برایه‌تی بوو، ئاكرێ 3 به‌رامبه‌ربوونی هه‌یه و 8 یاریشی دۆڕاندووه، 13 گۆڵی كردووه، 26 جاریش تۆڕه‌كه‌ی هه‌ژێنراوه.