یهكێتی بۆ پێكهێنانی حكوومهت ئهم داوایهی له پارتی ههیه
K24 - ههولێر:
پارتی و یەکێتی وەک دوولایەنی سەرەکی پشتیوانی لە زوو پێکھێنانی کابینەیەکی نوێی بەھێز دەکەن، بەڵام ئەو دوولایەنە سەرەڕای چەند کۆبوونەوەیەك، كهچی هێشتا نەگەيشتوونەتە ڕێكکەوتن.
پارتی رایدهگهیهنێت، ھەر لە سەرەتاوە پرۆژهیان پێكهێنانی حکوومەتێکی بەھێز بووە بۆ پێگهی کوردستان، یهكێتیش داوای "یەکھەڵوێستی و ھاوبەشی راستەقینە" له پارتی دهكات.
پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەو دوولایەنەن کە بە رێکكەوتنیان ھەنگاوەکانی پێکھێنانی كابینهی نوێی حکزومەت ههنگاوهكانی خێراتر دهبێت، سەرەڕای چەند کۆبونەوەیەکیان، كهچی ھێشتا ھیچ رێکكەوتنێکیان نەکردووە.
گوتەبێژی یەکێتى دەڵێت: "پشتیوانی زوو لە پێکھێنانی حکوومەت و درووستبوونی حکوومەتێکی بەھێز دەکەین"، ئەم وتانەشی دوای بەڕێوەچوونی کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی حزبەکەی بوو.
پڕۆژەی پارتی ھە رلە سەرەتاوە درووستکردنی حکوومەتێکی بەھێز و حکومڕانیيەکی باش بووە بۆ بههێزتربوونی پێگهی کوردستان، ئەمە قسهی گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتییە لە سلێمانی، ھاوکات دەشڵێت: "ھاووڵاتیان دەنگیانداوە بۆ درووستبوونی سیمایهكی نوێی حکومڕانی، بۆیە پێویستە حکوومەت بە زوویی پێکبێت".
گوتەبێژی یەکێتی ئەوەشی ئاشکرا کرد، لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی حزبەکەیاندا داوای یەکھەڵوێستیان لە گەڵ پارتی کردووە، لەگەڵ ھاوبەشی ڕاستەقینە لە سەرجەم جومگەکانی حکومڕانی داھاتووی ھەرێمی کوردستان، ھاوکات دووپاتی کردەوە کە یەکێتی داوا دەکات بەغداو کەرکووك و پێکھێنانی كابینهی نۆیهمی حکوومەتی ههرێم، بە یەک پاکێچ بێت.
ئ. م