ھۆڵەندا كۆڕبەندێك بۆ ئاوەدانكردنەوەی عێراق رێكدەخات

كۆڕبەندەكە ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت

K24 - ھەولێر

ھۆڵەندا كۆڕبەندێك بەرێوەدەبات بۆ دووبارە ئاوەدانكردنەوەی ئەو وڵاتانەی كە زیانیان بەركەوتووە و پێویستیان بە ئاوەدانكردنەوە ھەیە.

جێگری وەزیری كاروباری ئابووری ھۆڵەندا لەچوارچێوەی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق لە سویسرا، باسیان لە چۆنیەتی دووبارە ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زیان لێكەوتووەكانی عێراق كردووە، جێگری وەزیری كاروباری ئابووری ھۆڵەندا ھەموو جۆرە ھاوكارییەكی خستووەتە بەر دەستی ئەو رێكخراوە نێودەوڵەتیانەی كە لە عێراقدا كار دەكەن، بە مەبەستی دووبارە ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكە، ئەویش لە رێگەی بەستنی كۆربەندێك لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ.

لای خۆیەوە وەزیری دارایی عێراق جەختی لەوە كردەوە كە حكوومەتی عێراق پێشوازی لەو كۆڕبەندە كرد و بەگرنگی وەسف كرد.