داعش له گوندێكی مووسڵ خێزانێكی كۆمه‌ڵكوژ كرد
K42 - هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك چه‌كدار، كه سه‌ر به رێكخراوی تیرۆریستی داعش بوون، له گوندێكی مووسڵ خێزانێكی سێ كه‌سییان كۆمه‌ڵكوژ كرد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24، چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه، له گوندی "نه‌داس"ی باشووری شاری مووسڵ، چوونه‌ته ماڵی هاووڵاتییه‌ك و ژن و پیاوێك و كچێكیان كوشتووه.
ئێستاش هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته گونده‌كه و ناوچه‌كه‌یان گه‌مارۆدراوه و لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردووه.
ماوه‌یه‌كه جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق ده‌ركه‌وتووه‌ته‌وه و بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر سه‌قامگیری و ئاسایشی هاووڵاتییان.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه، كه له 10ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2017 و زیاتر له ساڵێك به‌ر له ئێستا، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق، له وتارێكدا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر داعشدا له عێراق راگه‌یاند، به‌ڵام هێشتا جموجۆڵی رێكخراوه‌كه ماوه.
ئ. م