به نێوه‌ندگيرى ئه‌مه‌ريكا خه‌ريكه پێكهاته‌كانى كه‌ركووك ده‌گه‌نه رێككه‌وتن
K24 – كه‌ركووك:
بە نێوەندگیری ئەمه‌ریکا پێکھاتەکانی کەرکووک لە رێککەوتنیان بۆ چارەسەرکردنی باروودۆخی کەرکووک نزیک بوونەتەوە.
پڕۆژەکەی ئەمه‌ریکا لایەنی سیاسی و ئەمنی و ئابووری لە خۆ دەگرێت و دەیانەوێت جارێکی دیکە کورد لە بەڕێوەبردنی دەسەڵاتەکانی ئەوشارە بەشداربێت.
لەم رووەشەوە پێکھاتەکانی ئەوشارە نەرمیان نواندووە و گۆڕانکاری لە ھەڵوێستەکانیان لە بەرامبەر کورد ھەست پێدەکرێت.
کۆبوونەوەکەی دوو رۆژی رابردووی نوێنەری ئەمه‌ریکا لەگەڵ نوێنەری پێکھاتەکانی کەرکووک پێشبینی دەکرێت، ئەنجامەکەی باش بێت و پارسەنگی ھێز لە بەرژەوەندی کورد یەکلایی بکاتەوە.
له‌و باره‌يه‌وه، محەممەد مەھدی بەیاتی به‌رپرسى رێكخراوى به‌در له شارى كه‌ركووك، رايگه‌ياند، ھاتنەوەی پێشمەرگە و ھەر ھێزێکی دیکە بەسرووشتی دەزانم، بەڵام تا ئێستا ئەو رێککەوتنە نەکراوە و ھەماھەنگی درووستنەکراوە لەگەڵ پێشمەرگە، ئەگەر تەوافوق نەکرێت کێشەکانیش بەردەوام دەبن.
هه‌روه‌ها ئیسماعیل حەدیدی، سه‌ركرده له به‌ره‌ى عه‌ره‌بى يه‌كگرتوو، رايگه‌ياند، ئەمه‌ریکیيەکان سەرپەرشتی کۆبوونەوەی پێکھاتەکانی کەرکووک دەکەن و داوا دەکەن، باروودۆخێکی تازە بێتە ئاراوە بە بەشداری سەرجەم پێکھاتەکان، بۆ دەرچوون لەو رەوشەی ئێستا کە جێگەی رەزامەندی ھەمووان بێت، پێمانوایە ئێستا کێشەی زۆر لەشارەکەدا ھەیە بەتایبەت لە بوونی ھێزەکاندا و پێمان باشە لەمڕووەوە ڕێککەوتن ھەبێت بۆ ڕازیبوونی پێکھاتەکان.