به ڤیدیۆ.. كۆمپیوته‌ره‌كانی ژاپۆن، ئێرانیان هاككرد
له جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا، هه‌ڵبژارده‌ی ژاپۆن به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به ئێران هێنا و گه‌یشته فایناڵی پاڵه‌وانێتییه‌كه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 28 جه‌نیوه‌ری 2019، له قۆناخی پێشكۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا، هه‌ڵبژارده‌كانی ئێران و ژاپۆن به‌یه‌ك گه‌یشتن.
گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، به‌ڵام له گێمی دووه‌م (یۆیا ئۆساكا)ـی ژاپۆنی كه له یانه‌ی ڤێرده‌رێمنی ئه‌ڵمانیا یاری ده‌كات رۆژێكی مێژوویی بۆ وڵاته‌كه‌ی تۆمار كرد.
ئۆساكا له خوله‌كی 56 تۆڕی هه‌ڵبژارده‌ی ئێرانی هه‌ژاند، دواتر هه‌مان یاریزان له خوله‌كی 67 له رێگه‌ی لێدانی پێناڵتی گۆڵی دووه‌می خۆی و ژاپۆنی تۆمار كرد.
پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدات، له خوله‌كی 92 جینكی هاراگۆشی ژاپۆنی گۆڵی سێیه‌می تۆمار كرد و به فه‌رمی بۆ یاریی كۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیای 2019 سه‌ركه‌وتن.
هه‌ڵبژارده‌ی ژاپۆن رۆژی هه‌ینی داهاتوو له فایناڵی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا ڕووبه‌ڕووی براوه‌ی یاری نێوان قه‌ته‌ر و ئیمارات ده‌بێته‌وه كه بڕیار سبه‌ی سێشه‌ممه له كاتژمێر 5:00ـی ئێواره به‌یه‌ك بگه‌ن.