مێركل: ده‌مانه‌وێت ئێران له جۆلان دوور بخه‌ينه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
راوێژكارى ئه‌ڵمانيا، ئه‌نگێلا مێركڵ رايگه‌ياند، ئيسرائيل "مافى ته‌واوى هه‌يه" به‌رگرى له خۆى بكات له دژى مه‌ترسييه‌كانى ئێران.
مێركڵ گوتيشى: "كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ين رێگرى بكه‌ين له نزيككهوتنهوهى هێزه ئێرانييه‌كان له سنوورى جۆلان".
له لێدوانێكيدا بۆ راديوى ئيسرائيل، مێركڵ گوتيشى: "تاران سياسه‌تێكى گرتووه‌ته به‌ر كه مه‌ترسى بۆ سه‌ر ئيسرائيل درووست كردووه".
سه‌باره‌ت به هێرشه ئاسمانييه‌كانى ئيسرائيل بۆ سه‌ر سووريا، مێركڵ رايشگهياند، "پێويسته ئيسرائيل به‌رگرى له بوون و مانه‌وه‌ى خۆى بكات و ئه‌و ره‌وشه‌ى له سوورياش هه‌يه بێگومان كاريگه‌رى له‌سه‌ر ئيسرائيل هه‌يه".