حه‌شدى شه‌عبى تلكێف ته‌عريب ده‌كات

نزیكه‌ی 400 خێزانی عه‌ره‌بی هێناوه‌ته‌ ناو شارۆچكه‌ى تلكێف
kurdistan24.net

K24 – شنگال:

حه‌شدی شه‌عبی نزیكه‌ی 400 خێزانی عه‌ره‌بی هێناوه‌ته‌ ناو شارۆچكه‌ى تلكێف له‌ خانووی كریستیانه‌كانی نیشته‌جێكردوون.

قائیمقامی تلكێف تايبه‌ت به‌ كوردستان24 رايگه‌ياند، هێنانی خه‌ڵكی دیكه‌، ئاسته‌نگه‌ له‌به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی تلكێف و هه‌روه‌ها جگه‌ له‌مه‌ به‌ هۆی بوونی گرتووخانه‌یه‌ك تایبه‌ت به‌ چه‌كدارانی داعش، كه‌ 1500 چه‌كداری تێدایه‌، مه‌ترسی له‌سه‌ر شارۆچكه‌ی تلكێف و دووباره‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش دروستكردووه‌.

له‌ دواى رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2017 چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى روويان له‌ ناوچه‌كه‌ كردووه‌ و سه‌ره‌ڕاى كۆتايهێنان به‌ ده‌سه‌ڵاتى داعش له‌و ناوچانه‌، تا ئێستا ره‌وشى ئه‌منى ناوچه‌كه‌ ناسه‌قامگيره‌ و هاووڵاتيانى ئاواره‌بووى ناوچه‌كه‌ ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆيان.