سبه‌ى مه‌كته‌بى سياسى پارتى و يه‌كێتى كۆده‌بنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هێشتا له چاوه‌ڕوانی رێككه‌وتنی لایه‌نه سیاسییه‌كانه، به تایبه‌ت پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان.
بڕیاره سبه‌ی هه‌ر دوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی باڵا ئه‌نجام بده‌ن.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا پارتى و يه‌كێتى تاوتوێی نه‌خشه رێگه‌ی رێككه‌وتنى نێوانيان سه‌باره‌ت به پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێم بكه‌ن.
ئارێز عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نيشتمانى كوردستان نایشارێته‌وه به‌بێ رێككه‌وتن هیچ ئه‌نجامێك ده‌ست ناكه‌وێت.
له به‌رامبه‌ريشدا، فرسه‌ت سۆفى، ئه‌ندامى شاندى دانووستانكاری پارتی ديموكراتى كوردستان رايگه‌ياند، له‌م ماوه‌يه‌دا، دانووستانه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌ت چڕتر ده‌بنه‌وه.