منداڵان به‌م شێوه‌یه له‌سه‌ر ئینته‌رنێت بۆ كاری سێكسی به‌كارده‌هێنرێن
K24 - هه‌ولێر:
ره‌نگه دایكوباوكان ترسیان له‌وه هه‌بێت منداڵانیان له رووسی سێكسییه‌وه به‌كاربهێنرێن له هه‌ندێك شوێنی تایبه‌ت و تێكه‌ڵ له‌گه‌ڵ خه‌ڵك، به‌ڵام ئێستا زیاتر له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه ئه‌و حاڵه‌تانه رووده‌ده‌ن، ته‌نانه‌ت كچانی هه‌رزه‌كار و پێگه‌یشتووش ئه‌و گرفتانه‌یان دێته پێش.
به‌مدواییانه ده‌ركه‌وتووه، له به‌ریتانیا منداڵانی ته‌مه‌ن 6 ساڵان دووچاری ئه‌و حاڵه‌تانه بوونه، به تایبه‌تیش له رێگه‌ی په‌خشی راسته‌وخۆی یوتیوب، وێبسایتی ده‌یلی مه‌یڵی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه ئینته‌رنێت یه‌كێك له رێگه هه‌ره باوه‌كانه بۆ ئه‌و كاره.
تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و یاری منداڵان
ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی به‌كارهێنانی منداڵان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، ژووره‌كانی چات، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان به‌كارده‌هێنن، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكجار خۆیشیان وه‌ك منداڵێك ده‌ناسێنن له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌گه‌ڵ منداڵان په‌یوه‌ندی درووست بكه‌ن.
ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و كارانه ده‌كه‌ن، سه‌ره‌تا سه‌یری پرۆفایلی منداڵان ده‌كه‌ن بزانن چیان بڵاوكردووه‌ته‌وه، دواتر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه ده‌یانه‌وێت قسه له‌گه‌ڵ منداڵان بكه‌ن و هه‌ڵیانبخه‌ڵه‌تێنن كه منداڵان گرنگی پێده‌ده‌ن و بڵاویان كردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی یه‌كه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی و پاراستنی ئه‌لیكترۆنی له ده‌سته‌ی نیشتمانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوان له به‌ریتانیا، سه‌ره‌تا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ منداڵان درووست ده‌كه‌ن، دواتریش منداڵه‌كان ده‌به‌نه ژووری تایبه‌ت به چاتكردن، یان ئه‌په‌كانی دیكه بۆ قسه‌كردن.
دیارترین ئه‌و به‌رنامه و ئه‌پانه‌ی هێرشكه‌ران به‌كارییان ده‌هێنن
گوته‌بێژی ئه‌و یه‌كه به‌ریتانییه، ده‌ڵێت: "پێویسته یه‌كه‌مجار بزانین ئه‌و ئه‌پ و تۆڕانه كامانه‌ن كه ده‌ستدرێژیكارانی سه‌ر منداڵان بۆ مه‌به‌ستی خۆیان به‌كاریان ده‌هێنن".
باس له‌وه ده‌كات، به گشتی یارییه ئۆنلاینه‌كان، ئه‌په‌كانی تایبه‌ت به لایڤ چات، یوتیوب و به گشتی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به‌كارده‌هێنرێن، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئه‌وه مانای ئه‌وه نییه منداڵان لێی بترسن و له به‌كارهێنانی دووربكه‌ونه‌وه به ته‌واوه‌تی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێویسته زانینی بوونی مه‌ترسییه له‌هه‌ر پێگه و ئه‌پێك كه به‌كاریده‌هێنن".
روونیشی ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر منداڵان یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان به شێوه‌ی ئۆنلاین و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ڤیدیۆ لایڤ و ژووره‌كانی چاتكردن به‌كارده‌هێنن، پێویسته ئه‌وه بزانن چۆن گه‌وره‌كانییان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه كه كه‌سانی گه‌وره بوونیان هه‌یه و ده‌یانه‌وێ بۆ مه‌به‌ستی سێكسی به‌كارییان بهێنن، یان نا ئاسووده‌ن.
داوای وێنه و زانیاری ده‌كه‌ن
هۆشداری له به‌رزبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی خه‌ڵه‌تاندنی منداڵان ده‌درێت له به‌ریتانیا، به گوێره‌ی یه‌كه به‌ریتانییه‌كه، ئێستا داوا له منداڵان كراوه وێنه‌ی رووت و زانیاری بده‌ن له رێگه‌ی مۆبایله هۆشمه‌نده‌كانه‌وه.
گوته‌بێژی یه‌كه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی ده‌شڵێت: "گرنگه دڵنیابین له‌وه‌ی منداڵان ده‌زانن كه رووبه‌ڕووی مه‌ترسی بوونه‌ته‌وه له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت هه‌ڵیانخه‌ڵه‌تێنن".
دووپات له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، پێویسته وریا و هۆشیار بن له‌وه‌ی زانیاری كه‌سی له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت به هیچ كه‌سێك نه‌ناسراو نه‌ده‌ن له بنه‌ڕه‌تیشه‌وه قسه له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكی نامۆ نه‌كه‌ن، ده‌شڵێت: "ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه، منداڵێك بزانێت چۆن دایك و باوك، یان گه‌وره‌كانی له بوونی حاڵه‌تی ئاوا ئاگادار ده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری و پاڵپشتی بكه‌ن".
ئه‌و ئاماژنه‌ی پێویسته چاودێری بكرێن
ئه‌گه‌ر منداڵ بۆ ئه‌و كاره به‌كارهێنرا، بێگومان به شێوه‌یه‌كی نهێنی و ئۆنلاین ده‌بێت، پێویسته ره‌چاوی هه‌ڵسوكه‌وتی منداڵ بكرێت و سه‌رنجی ئه‌و ئاماژانه بدرێت، ئایا هاوڕێی به ته‌مه‌ن له‌خۆی گه‌وره‌تری هه‌یه و جیاوازی ته‌مه‌نیان زۆره؟ ئايا هیچ جلوبه‌رگی نوێ یان پێداویستی و ئامێری ئه‌لیكترۆنی هه‌یه به‌بێ ئه‌وه‌ی دایك و باوك بزانێت؟ هیچ گۆڕانكارییه‌كی له ناكاو له هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی روویداوه؟ به‌تایبه‌تیش دوودڵی و دڵه‌ڕاوكێ؟ ئایا شه‌ڕانگێز بووه و حه‌زی له‌وه نه‌ماوه بچێته قوتابخانه؟
ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی روونن بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی ده‌ركه‌وتنیان سه‌رنجی دایكوباوكانی له‌سه‌ر بێت و گرنگی پێبدات و له هۆكاره‌كانی بكۆڵێته‌وه، مه‌رجیش نییه هه‌موو جار ئه‌و حاڵه‌ته‌بێت كه بیری لێده‌كرێته‌وه.
هۆشيارى كه‌سوكاری منداڵ چاره‌سه‌ری سه‌ره‌كییه
شاره‌زیان ئاشكرای ده‌كه‌ن، گفتوگۆی كه‌سوكار و دایك و باوك له‌گه‌ڵ منداڵانییان گرنگه، به‌تایبه‌تیش كه ده‌بنه به‌كارهێنه‌ری ئینته‌رنێت، گفتوگۆكانیش پێویسته پرسیاركردن بێت له باره‌ی ئه‌و وێبسایت و ئه‌پ و به‌رنامانه‌ی ده‌یانكاته‌وه، باسی ئه‌وه بكرێت كه تایبه‌تمه‌ندی و زانیارییه كه‌سییه‌كان گرنگن و كه‌سێك زانیارییه‌كانی راسته‌قینه نه‌بێت قسه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌كرێت و هیچ زانیارییه‌كان له باره‌ی ژیانی تایبه‌ت نه‌درێته كه‌سانی بێگانه.
په‌یجی ساخته
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه، دانانی په‌یجی ساخته به گشتی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به‌ناو و سیفاتی جیاجیا، كێشه بۆ منداڵان و ته‌نانه‌ت كچانی هه‌رزه‌كار و پێگه‌یشتووش درووست كردووه.
روونیشی ده‌كاته‌وه، بۆ نموونه په‌یجی تایبه‌ت به ئاژه‌ڵه ماڵییه‌كان و په‌له‌وه‌ر، یاخود جلوبه‌رگی ژنان، یان خوارده‌مه‌نی و كاره ده‌ستییه‌كان، كه‌سانێك له پشتیانه‌وه‌ن كه هه‌وڵی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن ده‌ده‌ن و له رێگه‌وه كه‌سانێك ده‌ناسن و دواتر ده‌كه‌ونه داوی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت هه‌وڵی ده‌ستدرێژی سێكسی بده‌ن، بۆیه پێویسته له كاتی قسه كردن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی په‌یجه‌كه، زانیاری كه‌سی نه‌ده‌ن و باشتره ئه‌و جۆره په‌یجانه لایك نه‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: العرب پۆست
ئ. م