خلوسى ئاكار: ئاماده‌كارييه‌كانى هێرشى سه‌ر منبج ته‌واو بوون
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى به‌رگرى توركيا، خلوسى ئاكار، رايگه‌ياند، "سوپاى وڵاته‌كه‌ى سه‌رجه‌م ئاماده‌كارييه‌كانى ته‌واو كردووه بۆ هێرشكردنه سه‌ر شارى منبج و ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى فورات".
له ويلايه‌تى ئاسكى شه‌هير، وه‌زيرى به‌رگرى توركيا سه‌ردانى كارگه‌يه‌كى سه‌ربازى كرد و له وته‌يه‌كدا رايگه‌ياند، "هه‌ندێك خيانه‌تكار پشت به چه‌واشه‌كارى ده‌به‌ستن، هێزه چه‌كداره‌كانى توركيا ته‌نيا تيرۆريستان ده‌كه‌نه ئامانج، نه‌ك كورد و عه‌ره‌ب".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئێمه كێشه‌مان له‌گه‌ڵ برايانى كورد و عه‌ره‌ب نييه و وه‌ك يه‌ك جه‌سته‌ين و كورد له توركياش ده‌ژين و نان و خاكمان له‌گه‌ڵدا به‌ش كردوون. هێزه چه‌كداره‌كانيشمان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى وڵات ته‌نيا تيرۆريستان ده‌كه‌نه ئامانج".
وه‌زيرى به‌رگرى توركيا ئاشكراشيكرد، "توركيا گفتوگۆى له‌گه‌ڵ وڵاتانى په‌يوه‌نديدار له باره‌ى منبج و رۆژهه‌ڵاتى فورات به‌رده‌وامه و پێويسته چه‌كدارانى يه‌په‌گه به زووترين كات منبج به‌جێبهێڵن".
سه‌باره‌ت به په‌يوه‌ندييه‌كانى سووريا و توركياش گوتى: "به گوێره‌ى رێككه‌وتنى ئه‌ده‌نه‌ى نێوان ئه‌نقه‌ره و ديمه‌شق له 1998دا توركيا رێگه‌ى پێدراوه له ناو خاكى سووريادا ئۆپراسيۆن له دژى تيرۆريستان ئه‌نجام بدات و هاوكات ئه‌نقه‌ره رێزيش له يه‌كپارچه‌يى خاكى هه‌ردوو وڵاتى سووريا و عێراق ده‌گرێت".
سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانى ناوچه‌ى شيلادزێ، وه‌زيرى به‌رگرى توركيا رايگه‌ياند، "پێشوازى له رێككاره‌كانى ئيداره‌ى هه‌رێمى باكوورى عێراق ده‌كه‌ين له باره‌ى ئه‌و هاندان و ده‌ستدرێژييه‌ى كراوه‌ته سه‌ر بنكه سه‌ربازييه‌كه‌مان".
سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان له 21ى مانگى ديسێمبه‌رى رابردوو رايگه‌ياند، بڕياريداوه هێرشكردنه سه‌ر باكوورى سووريا دوابخات، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه هات كه له رێى ته‌له‌فۆنه‌وه بيروڕاى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا دۆناڵد تره‌مپ ئاڵوگۆڕ كرد.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ
ئ.ر