پهروين بوڵدان: داوامان له ئاكپارتى كردووه فشارهكانى سهر ههدهپه رابگرن
K24 – ههولێر:
رۆژنامەی حوڕیەتی تورکيا ئاشکرايكرد، پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی هەدەپە و سەرۆکی فراکسیۆنی ئاکپارتی لە پەرلەمانی تورکیا کۆبوونەتەوە.
عەبدولقادر سەلڤی، نووسەر و رۆژنامەنووسی نزیک لە حکومەتی تورکیا لە بابەتێکدا، کە لە رۆژنامەی حوڕیەت بڵاویکردووەتەوە تێیدا ئاشکرایکردووە، دوێنێ دوای ماوەیەکی درێژ پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی هەدەپە و مەدحەت سەنجار، پەرلەمانتاری هەدەپە سەردانی ناجی بۆستانجی، سەرۆکی فراکسیۆنی ئاکپارتیان لە پەرلەمانی تورکیا کردووە و کۆبوونەتەوە.
لای خۆیەوە پەروین بوڵدان ھەواڵەكەی رەتنەكردهوە و رایگەیاند، داوای ھەڵگرتنی فشارەكانی سەر ھەدەپەیان كردووە.