له‌ دياربه‌كر كانديدانى هه‌ده‌په‌ و ئاكپارتى به‌ڵێنه‌كانى هه‌ڵبژاردن بۆ خه‌ڵك ده‌خه‌نه‌ڕوو

لە دوای بەدەستهێنانی دەنگی خەڵک، کار لەسەر زمان و کولتوور و بەرەوپێشبردنی تەواوی کایەکانی ژیان دەکەن
kurdistan24.net

K24 – دياربه‌كر:

لە ئێستاوە کاندیدانی ئاکپارتی و پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، پلان و پرۆژەکانیان بۆ شارەداری دیاربەکر دەخەنەڕوو.

کاندیدانی هەدەپە دەڵێن: لە دوای بەدەستهێنانی دەنگی خەڵک، کار لەسەر زمان و کولتوور و بەرەوپێشبردنی تەواوی کایەکانی ژیان دەکەن.

لە بەرامبەردا کاندیدانی ئاکپارتی دەڵێن: پرۆژەکانیان نیشانەی نیازەکانیانە و دەتوانن خزمەتی زیاتری دیاربەکر بکەن.