ئه‌مه‌ریكا هۆشداری له گه‌ڕانه‌وه داعش ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
بڕیاره رۆژی 6ی شوبات/ فێبرایه‌ی 2019، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له پایته‌ختی ئه‌مه‌ریكا كۆببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دوایین ره‌وشی تێكشكاندنی رێكخراوه‌كه تاووتوێ بكه‌ن.
هاوپه‌یمانێتییه‌كه له 79 ئه‌ندام پێكهاتووه و گفتوگۆی قووڵ له باره‌ی ئه‌و شكستانه ده‌كرێت كه دووچار رێكخراوی تیرۆریستی داعش بووه و ئه‌نجامی 4 ساڵ كاركردنه له دژی رێكخراوه‌كه و چالاكییه‌كانی.
بڕیاریشه قۆناغی نوێی ئه‌ركی هاوپه‌یمانێتییه‌كه تاووتوێ بكرێت، كه سه‌رنج ده‌خاته سه‌ر ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌رهه‌ڵنه‌دانه‌وه و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش بۆ ناوچه‌كان، ئه‌وه‌ش له رێگه‌ی دابینكردنی سه‌قامگیری ئاسایشی و هاوكاریكردنی ئه‌منییه له عێراق و سووریا.
هاوكات هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له قۆناغی داهاتوو به دوای ده‌ستوپێوه‌نده‌كانی رێكخراوه‌كه‌دا ده‌چێت، كه وه‌كو تۆڕێك له ده‌ره‌وه‌ی عێراق و سووریا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی داعش كار ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا گه‌ره‌نتی به‌رده‌وامی كاركردن له دژی رێكخراوه‌كه ده‌دات و ده‌ڵێت: "ئه‌مه‌ریكا سووره له‌سه‌ر رێگریكردن له گه‌ڕانه‌وه و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له سووریا و عێراق ته‌نانه‌ت دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له سووریا و پابه‌ندن به كاركردن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ تێكشكاندنی پاشماوه‌كانی داعش و به‌رگرتن له ئامانجه‌كانی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی".
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، پاتریك شاناهان، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا به وه‌كاله‌ت رایده‌گه‌یه‌نێت، كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و رووبه‌ره‌ی له سووریا له‌ژێر ده‌ستی داعشدا ماوه، له دوو هه‌فته‌ی داهاتوو كۆتایی دێت.
هۆشداری له گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆكی كوتله‌ی زۆرینه‌ی كۆمارییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا، میچ ماكۆنیل هۆشداری له بڕیاری له ناكاوی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌دات بۆ كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانییان له سووریا و ئه‌فغانستان و رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستاش داعش و قاعیده هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسین بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا.
له راپۆرتێكی نوێی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكاش، له باره‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی رووبه‌ڕووی ئه‌مه‌ریكا ده‌بنه‌وه، دان كۆتس، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاندووه، تا ئێستاش داعش هه‌زاران چه‌كداری ماوه، ئه‌وه‌ش وایكردووه ببێته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی به‌هێز له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و شوێنی دیكه.
كۆتس ده‌ڵێت: "داعش تا ئێستاش هه‌زارانی چه‌كدارانی له عێراق و سووریا ماوه، هاوكات 8 لقی رێكخراوه‌كه 12 تۆڕی جیاواز و هه‌زاران پشتیوانی رێكخراوه له جیهاندا هه‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌و زیانه كه‌مه‌رشكێنانه‌ی به‌ر رێكخراوه‌كه كه‌وتوون، به‌ڵام هێشتا مه‌ترسین".
دووپات له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، رێكخراوه‌كه هه‌لی كه‌مبوونه‌وه‌ی گوشاره‌كان له‌سه‌ر خۆی ده‌قۆزێته‌وه و به نهێنی و به خێرایی تواناكانی خۆی رێكده‌خاته‌وه، بۆ به‌رهه‌مهێنانی پرۆپاگه‌نده‌ی میدیایی و ئه‌نجامدانی كرده‌وه له ده‌ره‌وه".
ئه‌گه‌رچی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له دژی داعش به‌رده‌وامه و رێكخراوه‌كه رووبه‌رێكی زۆری خاكیی له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام به‌رده‌وام هۆشداری له مه‌ترسییه‌كانی داعش ده‌درێت و به‌رده‌وام باس له گه‌ڕانه‌وه و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه ده‌كرێت.
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له 13ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2014 به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا راگه‌یه‌ندرا و ئێستاش نزیكه‌ی 79 وڵات تێیدا ئه‌ندامه.
ئ. م