به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی پێشبینی كه‌شوهه‌وای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی خسته‌ڕوو

رێژه‌ی بارانی 24 كاتژمێری رابردوو به‌م شێوه‌یه‌یه‌

K24 - هه‌ولێر:

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڕی بارانی 24 كاتژمێری رابردووی خسته‌ڕوو، كه‌ له‌ چه‌ند وێستگه‌یه‌كی جیاجیای هه‌رێمی كوردستان تۆماری كردووه‌.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كه‌شناسی، له‌ هه‌ولێر 482.1 ملم باران باریوه‌، له‌ سلێمانی 668.6، له‌ كه‌ركووك 290.3، له‌ دهۆك 635.3 ملم و له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ش 602 ملم باران باریوه‌.

به‌ گوێره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی، له‌سه‌ر ئاستی قه‌زاكانی هه‌رێمی كوردستانیش، زۆرترین رێژه‌ی باران له‌ مێرگه‌سۆری سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر بووه‌، 1374 ملم بووه‌، دوای ئه‌ویش ناحیه‌ی دینارته‌ 1165 ملم باریوه‌،  له‌ قه‌زای پێنجوێنیش له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ 1063.5 ملم و له‌ ناحیه‌ی بجیلیش له‌ قه‌زای ئاكرێ 1019.9 ملم باران باریوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی، پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی، 30 – 31ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2019 خستووه‌ته‌ڕوو، كه‌ به‌ گشتی له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت، جگه‌ له‌ پارێزگای دهۆك، كه‌ پێشبینی ده‌كرێت له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان باران ببارێت.

ئ. م