نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی یه‌كێتیی ئه‌وروپا پرسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر تاووتوێ ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له جین كریستۆڤ جێگری ئه‌مینداری گشتیی یه‌كێتیی ئه‌وروپا بۆ كاروباری سیاسی و ڕامۆن بلیكۆ باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له عێراق و كلاریس پاستۆری سه‌رۆكی نووسینگه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له هه‌ولێر و شاندێكی یاوه‌ریان كرد.
له دیدارێكدا شاندی میوان خوشحاڵیی خۆیان به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و ده‌ستخۆشییان له گفتوگۆكانی هه‌ولێر ـ به‌غدا كرد، هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان له حه‌واندنه‌وه و پاراستنی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر به‌رز نرخاند و ئاماده‌یی خۆیان بۆ پاڵپشتیكردنی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له بواره جیاوازه‌كاندا و پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان نیشان دا.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و هاوكارییه مرۆییی و سه‌ربازییه‌كانی ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپاى بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد و هیوای به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كانی خواست، هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی یه‌كێتیى ئه‌وروپى له بواره جیاوازه‌كاندا دووپاتكرده‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به بارودۆخی عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، مه‌ترسییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ ڕێگریكردن له‌م مه‌ترسییه و گفتوگۆی لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ.
تاووتوێكردنی بارودۆخی ناوچه‌كه و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و په‌یوه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
سه‌رچاوه: وێبسایتی فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ئ. م