ئیمارات دژی ناوچه‌ی ئارامه و پاڵپشتیی كورد ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نوه‌ر قه‌رقاش، وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباره‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات ده‌ڵێت: "ئیمارات له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ره‌یه‌دا ده‌وه‌ستێته‌وه كه پارێزگاریی له كورده‌كانی سووریا ده‌كه‌ن، پاش كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ده‌رهاوێشته‌كانی له‌سه‌ریان".
ئه‌و وه‌زیره ئیماراتییه به پێگه‌ی كه‌ناڵی "الحورة"ـی گوتووه: "ئیمارات درووستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارامیش له سووریا له لایه‌ن توركیا ره‌تده‌كاته‌وه‌و ره‌وایه‌تی به بوونی هیچ ده‌وڵه‌تێك نادات له وڵاتێكی "عه‌ره‌بی" ئه‌گه‌ر عه‌ره‌بی نه‌بێ، هه‌ر بۆیه دژی بوونی سوپای توركیان له عێراق و هێزه‌كانی ئێرانین له عێراقیش".
ئه‌و وه‌زیریه ئیماراتییه هیچ هه‌ڵوێستێكی سه‌باره‌ت به بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا ده‌رنه‌بڕیوه، نه دژی وه‌ستاوه‌و نه پاڵپشتی له بڕیارێكی له‌و جۆره كردووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه باڵیۆزخانه‌ی ئیمارات له سووریا پاش راوێژ و گفتوگۆی ئیمارات له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی به ئامانجی درووستكردنی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر رووداوه‌كان ده‌كرێته‌وه.