كۆتینهۆ: سووپاسی مێسی ده‌كه‌م سه‌لماندی ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره‌یه
دوای ئه‌وه‌ی له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی جامی شای ئیسپانیا، بارسێلۆنا له كامپ نوو ریمۆنتادای به‌سه‌ر سێڤییا كرد و به ئه‌نجامی 6 ـ 1 گه‌یشته قۆناخی پێشكۆتایی، له دوای یارییه‌كه فلیپی كۆتینهۆی به‌رازیلی سووپاسی مێسی كرد و گوتیشی: ده‌مانزانی ئێمه ریمۆنتادا ده‌كه‌ین.
كۆتینهۆی ناوه‌راستكاری به‌رازیلی یانه‌ی بارسێلۆنا دوای یارییه‌كه له لێدوانێكدا گوتی: دڵخۆشم بەوەی دوو گۆڵم کرد، دەمێکە من هەوڵ دەدەم دوو گۆڵ بکەم، بەڵام شتەکان وەکو خۆی نەدەڕۆیشتن، بەڵام من هەرگیز لە هەوڵدان ناوەستم و لە کۆششەکانم بەردەوام دەبم.
كۆتینهۆ گوتیشی: مێسی لێدانە سزایەکەی بە من بەخشی و سەڵماندی یاریزانێکی چەند گەورەیە، من بەرامبەر ئەوە سووپاسم کرد، من زۆر دڵخۆشم توانیم جارێکی دیکە بگەڕێمەوە سەر گۆڵکردن.
كۆتینهۆ ده‌شڵێت: ئێمە ئاماده‌كارییه‌كانی باشمان بۆ ئه‌م یارییه كرد بوو، ئامانجمان ئه‌وه بوو بلیتی قۆناخی پێشكۆتایی جامی شا ببڕیت و دەمانزانی ئەمشەو ریمۆنتادا دەکەین.