به‌غدا: ده‌مانه‌وێت له‌ يه‌ك كاتدا دۆستى تاران و واشنتن بين

هيچ ناكۆكييه‌ك له‌و باره‌يه‌وه‌ نييه‌

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، محه‌ممه‌د عه‌لى حه‌كيم رايگه‌ياند، به‌غدا ده‌يه‌وێت له‌ يه‌ك كاتدا په‌يوه‌ندييه‌كى دۆستانه‌ و باشى له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له‌ تاران و واشنتن هه‌بێت.

وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق راشيگه‌ياند، به‌غدا هيچ جۆره‌ دژبه‌رييه‌ك له‌ نێوان باشبوونى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ تاران و واشنتن له‌ يه‌ك كاتدا نابينێت.

محه‌ممه‌د عه‌لى حه‌كيم باسى له‌ مۆسكۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ليژنه‌ى كاروبارى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌نجوومه‌نى ئيتيحادى روسيا، قوسته‌نتين كوساچيڤ كۆبوويه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گوتى: ئێمه‌  دۆستين له‌گه‌ڵ ئێرانى دراوسێمان. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكاش دۆستين و هيچ ناكۆكييه‌ك له‌و باره‌يه‌وه‌ نييه‌.

سه‌رچاوه‌: روسيااليوم

ئ.ر