چوار یاری ئاگرین له خولی نایابی كوردستان به‌ڕێوه‌یه
ئێواره‌ی هه‌ینی به ئه‌نجامدانی 4 یاری كۆتایی به گه‌ڕی چوارده‌یه‌می قۆناخی دووه‌می خولی نایابی كوردستان دێت، له یاری لوتكه پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر میوانداریی نه‌ورۆز ده‌كات.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ـ نه‌ورۆز
یانه‌ی نه‌ورۆز له سلێمانییه‌وه روویكردۆته به‌رزاییه‌كانی پیرمام بۆ ئه‌وه‌ی تۆڵه‌ی شكسته‌كه‌ی قۆناخی یه‌كه‌م له پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر بكاته‌وه، به‌وپێیه‌ی له یاری چوون نه‌ورۆز له نێو یاریگه‌ی خۆی به 2 گۆڵی بێوه‌ڵام به پێشمه‌رگه دۆڕابوو.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر بۆ قۆناخی دووه‌م ته‌نیا ئه‌حمه‌د محه‌مه‌دی گۆڵپارێزێكی پیشه‌گه‌ری سووری گواسته‌وه و ئه‌مه‌ش ده‌بێته دووه‌مین گۆڵپارێزی عه‌ره‌ب له یانه‌كه.
له به‌رامبه‌ردا نه‌ورۆز بۆ قۆناخی دووه‌م گۆڕانكارییه‌كی زۆری له پێكهاته‌كه‌ی كردووه، ده‌ستبه‌رداری 4 یاریزان بووه كه پێكهاتوون له (بێروون حامید، مه‌حموود شاكر، ته‌ها غه‌ریب و هاوڕێ ئه‌نوه‌ر)، له به‌رامبه‌ردا دوو یاریزان (شوانه مه‌حموود و عومه‌ر بیبۆ)ـیان له یانه‌كانی كفری و برایه‌تی گواستۆته‌وه.
نه‌ورۆز بۆ ئه‌م یارییه به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كارته‌كان له كامه‌ران عه‌لی ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی بێبه‌ش ده‌بێت، له به‌رامبه‌ردا پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر بۆ ئه‌م یارییه بارزان حه‌یدری به‌هۆی 3 كارتی زه‌رد له‌ده‌ست داوه.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به كۆكردنه‌وه‌ی 26 خاڵ پێشه‌نگی خولی نایابی كوردستانی گرتووه، له به‌رامبه‌ردا نه‌ورۆز به 21 خاڵ له پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی دێت.
برایه‌تی ـ پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی
له یارییه‌كی دیكه‌دا، له هه‌ولێری پایته‌خت برایه‌تی میوانداریی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ده‌كات، له قۆناخی یه‌كه‌م برایه‌تی به‌هۆی كشانه‌وه‌ی له خوله‌كه به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه یاری نه‌كرد و به شكست بۆی هه‌ژمار كرا، هه‌ردوویانه‌ش بۆ ئه‌م قۆناخه زۆرترین گۆڕانكاریان له پێكهاته‌كه‌یان كردووه.
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له گواستنه‌وه‌ی یاریزانان ده‌ستبه‌رداری 5 یاریزان بووه، له نێویاندا گۆڵپارێزه‌كه‌ی به‌ره‌و گازی باكوور به‌رێكردووه و دوو یاریزانیشی گواستۆته‌وه كه پێكهاتوون له خه‌سرۆ محه‌مه‌د و ته‌ها غه‌ریب، له‌گه‌ڵ چه‌ند یاریزانێكی دیكه‌ش له‌سه‌ر هێڵن.
ئه‌رسه‌لان جه‌لال راهێنه‌ری پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بۆ ئه‌م یارییه دوو یاریزانی به‌هۆی راگیرانه‌وه له‌ده‌ستداوه، دیارترینیان كارزان مسته‌فا كه ئه‌م وه‌رزه ئاستێكی به‌رزی له‌گه‌ڵ یانه‌كه پێشكه‌ش كردووه.
له به‌رامبه‌ردا برایه‌تی بۆ قۆناخی دووه‌می خولی نایابی كوردستان خۆی نوێكردۆته‌وه و زۆرترین گۆڕانكاری كردووه و 5 یاریزانی له گواستنه‌وه‌ی زستانه هێناوه‌ته ریزه‌كانی، له نێویاندا 4 یاریزانی پێشووی خۆی گه‌ڕاندۆته‌وه كه دیارترینیان هه‌ڵگور مه‌لامحه‌مه‌ده و سه‌لام ئه‌حمه‌د و سعووده فاریقه.
برایه‌تی له كۆی 13 یاری، یه‌ك بردنه‌وه، 5 به‌رامبه‌ربوون و 7 شكستی هه‌یه و به كۆكردنه‌وه‌ی 8 خاڵ له دوایین خانه‌ی ریزبه‌ندی خوله‌كه دێت و هه‌ڕه‌شه‌ی دابه‌زینی بۆ خولی پله‌یه‌ك له‌سه‌ره، له به‌رامبه‌ردا پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به 18 خاڵ له پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه ده‌بینرێت.
شێروانه ـ گازی باكوور
گازی باكوور بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی شێروانه به‌بێ 3 یاریزانی یانه‌كه‌ی روویكردۆته‌وه شارۆچكه‌ی كه‌لار، یارییه‌كه‌ش به‌بێ هانده‌ر به‌ڕێوه ده‌چێت، له قۆناخی یه‌كه‌میش هه‌ردوویانه به 2 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان به‌رامبه‌ربوونه.
عیماد قادر راهێنه‌ری گازی باكوور بۆ ئه‌م یارییه به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كارته‌كانه‌وه (په‌یوه‌ند مامه‌ند، ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د و عه‌ممار قادر)ـی له‌ده‌ستداوه، له به‌رامبه‌ردا به‌مۆ غه‌ریبیش له یانه‌ی شێروانه به‌هۆی 3 كارتی زه‌رده‌وه له یانه‌ی شێروانه راگیراوه.
شێروانه به راهێنه‌رایه‌تی وه‌لید محه‌مه‌د له قۆناخی یه‌كه‌م له كۆی 13 یاری، 5 بردنه‌وه، 4 به‌رامبه‌ربوون و 4 شكستی هه‌یه و به 19 خاڵ له پله‌ی پێنجه‌م دێت، له به‌رامبه‌ردا گازی باكوور به 13 خاڵ له خانه‌ی دوازده‌یه‌می ریزبه‌ندی دێت.
ئاكرێ ـ زێره‌ڤانی
ئاكرێ به كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری و به زنجیره‌یه‌ك گرێبه‌ستی نوێ میوانداری زێره‌ڤانی ده‌كات، ئه‌م یارییه بۆ عه‌لی هیلالی راهێنه‌ری ئاكرێ یاری تۆڵه‌كردنه‌وه ده‌بێت، به‌وپێیه‌ی له قۆناخی یه‌كه‌م ئاكرێ به‌رامبه‌ر زێره‌ڤانی تاڵاوی یه‌كه‌مین شكستی له خوله‌كه چه‌شت.
ئاكرێ له پێناو مانه‌وه له خولی نایابی كوردستان بۆ قۆناخی دووه‌می خوله‌كه به پێكهاته و رووخسارێكی نوێ هاتۆته‌وه مه‌یدان، 5 یاریزانی گواستۆته‌وه، دیارترینیان عه‌بدوڵڵا كه‌یفی و خالید مووسایه كه له هێڵی پێشه‌وه یاری ده‌كه‌ن، جیا له‌وه‌ش ده‌ستبه‌رداری چه‌ندان یاریزان بووه.
له به‌رامبه‌ردا سلێمان ره‌مه‌زان راهێنه‌ری یانه‌ی زێره‌ڤانی بۆ قۆناخی دووه‌می خوله‌كه له پێناو ململانێكردنی نازناوه‌كه گۆڕانكاری زۆری له پێكهاته‌كه‌ی كردووه، له هێڵی به‌رگری ده‌ستبه‌رداری (سه‌لام ئه‌حمه‌د و خه‌سرۆ محه‌مه‌د) بووه، له به‌رامبه‌ردا ئه‌میر ئیسماعیلی گواستۆته‌وه كه له قۆناخی یه‌كه‌م یاری بۆ یانه‌ی هه‌ولێر ده‌كرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش زێره‌ڤانی چه‌ند یاریزانێكی دیكه‌شی گواستۆته‌وه له‌وانه (سه‌نگه‌ر ئه‌حمه‌د، هاوڕێ ئه‌نوه‌ر و یاسر قاسم).
زێره‌ڤانی به كۆكردنه‌وه‌ی 18 خاڵ له خانه‌ی حه‌وته‌م ده‌بینرێت، له به‌رامبه‌ردا ئاكرێ به 13 خاڵ له خانه‌ی پێشكۆتایی ریزبه‌ندییه‌كه دێـت و هه‌ڕه‌شه‌ی دابه‌زینی بۆ خولی پله‌یه‌ك له‌سه‌ره.