ئەمه‌ریكا كار لەسەر پاراستنی كورد و كریستیانەكان دەكات
K24 - هه‌ولێر:
گوتەبێژی كۆشكی سپی ئاشكرای دەكات، ئەمه‌ریكا كار لەسەر پاراستنی كورد و كریستیانەكان لە باكووری سووریا دەكات.
سارا ساندەرس، گوتەبێژی كۆشكی سپی رایگەیاند: "كشانەوەی ئەمریكا لە سووریا كاریگەری نەرێنیی لەسەر كریستانەكان نابێ".
هه‌روه‌ها ئاماژەی به‌وه‌كردووه، دوای كشانەوەی ئەمه‌ریكاش، ئەوان كار لەسەر پاراستنی كورد و كریستیانەكان لە باكووری سووریا دەكەن و لەو بارەیه‌شه‌وه لەگەڵ توركیا قسەیان كردووە.
رۆژی 19/12/2018 دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌یدا له سووریا. له ئاستی ناوخۆیی و ناوچه‌یی ده‌نگدانه‌وه و كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه و مه‌ترسی سه‌ركوتكردنی كوردیش له‌و ناوچانه جارێكی دیكه كه‌وته‌وه رۆژه‌ڤه‌وه.