یارییه‌كانی ئه‌مڕۆی خولی نایابی كوردستان كۆتایی هات
قۆناخی دووه‌می خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان به ئه‌نجامدانی 3 یاری ده‌ستیپێكرد، یانه‌كانی ئارارات و هه‌ولێر به بردنه‌وه پێشوازییان له خوله‌كه كرده‌وه، یانه‌ی دهۆكیش به‌رامبه‌ر ده‌ربه‌ندیخان كه‌وته داوی یه‌كسانبوونه‌وه.
هه‌ولێر ـ هه‌ندرێن
ئه‌م یارییه له‌سه‌ر یاریگه‌ی دووه‌می فره‌نسۆ هه‌ریری به‌ڕێوه چوو، هه‌ولێر به ئه‌نجامی 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك یارییه‌كه‌ی برده‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه له قۆناخی یه‌كه‌م یارییه‌كه به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هاتبوو.
هه‌ولێر ئه‌م وه‌رزه له كۆی 14 یاری، 4 بردنه‌وه، 7 به‌رامبه‌ربوون و 3 شكستی هه‌یه و به كۆكردنه‌وه‌ی 19 خاڵ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی هاته پله‌ی شه‌شه‌م.
له به‌رامبه‌ردا هه‌ندرێن ئه‌م وه‌رزه 4 سه‌ركه‌وتن، 5 یه‌كسانبوون و 5 شكستی هه‌یه و به 17 خاڵ له پله‌ی نۆیه‌م دێت.
دهۆك ـ ده‌ربه‌ندیخان
یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان یه‌كه‌مین یاری قۆناخی دووه‌می له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر دهۆك به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ ته‌واو كرد، له قۆناخی یه‌كه‌میش به هه‌مان ئه‌نجام یارییه‌كه‌یان ته‌واو كرد بوو.
دهۆك به كۆكردۆنه‌وه 23 خاڵ به شێوه‌یه‌كی كاتی بۆ پله‌ی سێیه‌م دابه‌زی. ده‌ربه‌ندیخانیش به 16 خاڵ له پله‌ی ده‌یه‌م دێت.
زاخۆ ـ ئارارات
له یارییه‌كی دیكه‌دا یانه‌ی ئارارات به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ یاریزانێكی نوێ بۆ ریزه‌كانی بگوازێته‌وه یه‌كه‌مین یاری خۆی له قۆناخی دووه‌م به‌رامبه‌ر زاخۆ ئه‌نجام دا و یارییه‌كه‌شی به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له زاخۆ برده‌وه و دیسان به هه‌مان سیناریۆی قۆناخی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی به‌سه‌ر زاخۆ دووباره كرده‌وه.
زاخۆ له كۆی 14 یاری قۆناخی یه‌كه‌م 2 بردنه‌وه و 7 به‌رامبه‌ربوون و 5 شكستی هاتۆته‌ڕێ، به كۆكردنه‌وه‌ی 14 خاڵ به شێوه‌یه‌كی كاتی پله‌ی یازده‌یه‌می گرتووه، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ئارارات به 21 خاڵ له پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندییه‌كه بۆ پله‌ی دووه‌م سه‌ركه‌وت.