به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی ده‌نگی له قامیشلۆ ژن و منداڵێك برینداربوون
K24 - قامیشلۆ:
له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی ده‌نگیی له گه‌ڕه‌كی ئه‌ربه‌ویه‌ی قامیشلۆ، ژن و منداڵێك برینداربوون.
لاڤا ئه‌سعه‌د، په‌یامنێری كوردستان 24 له قامیشلۆ رایگه‌یاند، بۆمبه ده‌نگییه‌كه له‌به‌رده‌م بنكه‌یه‌كی ئه‌منیه‌تی هێزه‌كانی سه‌ر به حكوومه‌تی سووریا (به‌شار ئه‌سه‌د)، له گه‌ڕه‌كی ئه‌ربه‌ویه ته‌قیوه‌ته‌وه.
په‌یامنێری كوردستان 24 روونیشی كرده‌وه، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه، ژنێك و منداڵه‌كه‌ی، كه به نزیك شوێنه‌كه‌دا ره‌تبوونه، برینداربوون.
قامیشلۆ ده‌كه‌وێته سه‌ر سنووری نێوان رۆژئاوا و باكووری كوردستان (سووریا و توركیا) و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌ربه‌خۆ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، به‌ڵام تا ئێستاش چوارگۆشه‌یه‌كی ئه‌منی له ژێر ده‌ستی رژێمی سووریا ماوه و فڕۆكه‌خانه‌كه‌ش هه‌ر له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئه‌سه‌ده‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
ئ. م