پێشمه‌رگه‌ و كه‌سوكاره‌كه‌ی له‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن

نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه‌ كه‌ی یه‌كه‌م نه‌خۆش وه‌رده‌گرێن؟
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

ئەڵمانیا نەخۆشخانەی پێشمەرگە رادەستی وەزارەتی پێشمەرگە دەکات و فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیاش لە عێراق دەڵێت: داعش کۆتایی نەهاتووە و پلانی هاوکاریان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە ئاشکرا دەکات، بڕیاریشە نەخۆشخانەکە جگە لە پێشمەرگە کەسوکاری پێشمەرگەش تیایدا چارەسەر وەربگرن.

نەخۆشخانەی پێشمەرگە لەلایەن ئەڵمانیاوە بە بڕی 5 ملیۆن دۆلار درووستکراوەو لەم رێوڕەسمەدا رادەستی وەزارەتی پێشمەرگە کرا.

درووستکردنی نەخۆشخانەکە لە چوارچێوەی هاوکاريیەکانی ئەڵمانیایە بۆ پێشمەرگەى كوردستان, فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە عێراق دەڵێت: "شەڕی داعش کۆتايی نەهاتووە و هێشتا مەترسی ماوە".

لەبارەی پلانی ئەڵمانیا بۆ هاوکاری پێشمەرگە ئەو فەرماندەيه‌ دەڵێت: "به‌ سێ جۆر هاوکاریيەکانمان بەردەوام دەبن، پلانی ئێستامان بۆ پێشمەرگە بریتيیە لە بنیاتنانەوە و مەشقکردن و راوێژکردن شەڕی داعش کۆتايی نەهاتووە، بەڵام جيۆگرافیای شەڕ بچووک بووەتەوە مەترسی داعشیش بەردەوامە، بۆ ناردنی چەکيش بۆ پێشمەرگە لەم کاتەدا هیچ بەرنامەیکمان نيیە".

جگە لە پێشمەرگە، کەسوکاری نزیکی پێشمەرگەش دەتوانن بۆ چارەسەر سەردانی نەخۆشخانەكە بکەن،  كه‌ بە سیستەمی ستاندارد درووستکراوە و  چارەسەری بریندار و نەخۆشیيە جۆراو جۆرەکان دەکرێت و ستافی نەخۆشخانەکەش پزيشکی کوردستان دەبن بە راوێژ لەگەڵ وڵاتی ئەڵمانیا.

نەخۆشخانەی پێشمەرگە بە بڕی 5 ملیۆن دۆلار به‌ ته‌واوى پێداویستییەکانی درووستکراوە، بڕیارە لە نزیک ئەو نەخۆشخانەیەش نەخۆشخانه‌یەکی گەورەترو پێشکەوتوو تر بنیات بنرێت بۆ کاتی فریاگوزاريش لێرە شوێنی نیشتنەوەی هەلیکۆپتەریش دروست دەکرێت و ئەم نەخۆشخانەیە لە  کۆتايی مانگی چواری ئەمساڵ پێشوازی لە نەخۆش دەکات.

ئ. م