سۆلاری یاریزانه‌كانی له یارییه قورسه‌كه‌ی سبه‌ی ئاگادار ده‌كاته‌وه
له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر ئالاڤێس، سۆلاری له پرێس كۆنفرانسێكدا یارییه‌كه‌ی به قورس وه‌سف كرد و گوتی: ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌م یارییه ببه‌ینه‌وه ده‌بێت هه‌موو توانایه‌كمان به‌خه‌ینه‌گه‌ڕ.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 2 شووباتی 2019، سانتیاگۆ سۆلاری راهێنه‌ری ریال مه‌درید به‌شداری له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی كرد و گوتی: به‌رامبه‌ر ئالاڤێس پێویسته به هه‌موو توانا‌مان یاریی بكه‌ین، گرنگه ته‌ركیزمان ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌م یارییه بێت، چونكه ئه‌ركمان ئاسان نییه، ئالاڤێس تیپێكی زۆر به‌هێزه، ئه‌م یارییه بۆ ئێمه زۆر گرنگه، جارێ بیر له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بارسێلۆنا ناكه‌ینه‌وه، چونكه یاریی دیكه‌مان له‌به‌رده‌مه.
سۆلاری گوتیشی: جارێكی دیكه ده‌یڵمیه‌وه، دڵخۆشین كه له‌م قۆناخه‌ین و له سێ پێشبركێ ركابه‌ری ده‌كه‌ین، ده‌مانه‌وێت بۆ دوورترین مه‌ودا بڕۆین و سه‌رجه‌م نازناوه‌كان ببه‌ینه‌وه.
سۆلاری ده‌شڵێت: بێنزێما به‌رده‌وام ئه‌ستێره‌یه‌كی دره‌وشاوه‌یه، ئه‌و یاریزانانه‌ی یاری بۆ هاوڕێكانیان دروست ده‌كه‌ن له تیپه‌كه‌مان قوڕسایی خۆیان هه‌یه، گاریس به‌یڵیش هه‌موو كاتێك پشتی پێ ده‌به‌سترێت ده‌مانه‌وێت هه‌مان ئه‌و كاره‌مان بۆ بكات كه له مۆندیالی یانه‌كان و له یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر رۆما كردی.
راهێنه‌ری ریال مه‌درید گوتیشی: یاریزانه‌كانمان وه‌كو یه‌ك خێزان هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن، شه‌یدای یاریكردننن و ده‌یانه‌وێت ركابه‌ری بكه‌ن، سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانیش ئاماده‌ن جگه له ڤاییخۆ نه‌بێت، یاریزانه به‌هره‌مه‌نده‌كانیشمان ده‌توانن له‌هه‌ر شوێنێكی یاریگه یاریی بكه‌ن، به‌ڵێ ڤینیسیۆس ده‌توانێت له هه‌موو هێڵێك یاریی بكات به هه‌مان شێوه‌ی ئاسێنسیۆ و به‌یڵ و بێنزێما.
له گه‌ڕی 22ـی لالیگا، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، له كاتژمێر 10:45 خوله‌كی شه‌و، له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ، ریال مه‌درید میوانداریی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس ده‌كات، له قۆناخی یه‌كه‌م یانه‌ی شایانه به گۆڵێكی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی دۆڕاند بوو.