مه‌لا به‌ختیار بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ داوایه‌ك له پارتی و یه‌كێتی ده‌كات
K24 - سلێمانی:
مەلا بەختیار، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە وەڵامی پرسیارێكی كوردستان24دا دەڵێ پێویستە پارتی و یەكێتی ھەندێك لە مەرجەكانی خۆیان كەمبكەنەوە و رێككەوتن بكەن بە ستراتیژی ئەم قۆناخە، چونكە ئەگەر ئەوە نەكەن ھەردوو لا ھەڵەیەكی گەورە دەكەن.
ھەروەھا مەلا بەختیار گوتیشی: "كۆبوونەوەكانی داھاتوو بەرچاو روونی زیاتریان دەبێت بۆ پێكھێنانی حكوومەتی نوێی ھەرێمی كوردستان".
روونيشی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ردوولا زوو رێكنه‌كه‌ون، "هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیژی گه‌وره ده‌كه‌ن".
له باره‌ی كاتی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێش، مه‌لا به‌ختیار روونیكرده‌وه، كۆبوونه‌وه‌كان ئاڵۆزبوونه، به‌ڵام ئێستا له هه‌فته‌ی رابردوو باشتره و گوتی: "به شێوه‌یه‌كی گشتی پێشبینی ده‌كه‌م له ماوه‌ی مانگێك بۆ مانگ و نیوێكی دیكه پێكبهێنرێت".
ئ. م