كچێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵی له كه‌مپێكی ئاواره‌كان كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا
K24- هه‌ولێر:
په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ كچێكی ئێزیدی ته‌مه‌ن 20 ساڵ له كه‌مپێكی ئاواره‌كان له سنووری ناحیه‌ی فه‌یدییه كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
وه‌ك په‌یامنێری كوردستان 24 ئاماژه‌ی پێدا، كاتژمێر نزیكه‌ی 7ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، كچێك به ناوی "عه‌یشان عه‌لی ساڵح" له بیسته‌كانی ته‌مه‌نی گوللـه‌یه‌ك له‌خۆی ده‌دات و كۆتایی به‌ژیانی خۆی ده‌هێنێت.
گوتیشی، ئه‌و كچه خه‌ڵكی گوندی بارای باكووری چیای شنگاله و دوای هێرشه‌كه‌ی داعش بۆ سه‌ر شنگال و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری، له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی ئاواره بووه و له كه‌مپی كه‌به‌رتوو2 نیشته‌جێ ببووه و, به‌هۆی كێشه‌یه‌كی خێزانی خۆی كوشتووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، ماوه‌ی ساڵێكه تادێت ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه روو له زیاد بوون ده‌كات، كه له كه‌مپی ئاواره‌ی ئێزیدییه‌كان په‌نا بۆ خۆكوشتن ده‌به‌ن و، تا ئێستا چه‌ندین كه‌س كۆتاییان به ژیانی خۆ هێناوه.
H.B