داعش ھێرشی كردە سەر پۆلیسی عێراق

لە دوولاوە ھێرشی كردووە

K24 - ھەولێر

چەكدارانی داعش لە دیالە ھێرشیسان كردە سەر پۆلیسی عێراق و پۆلیسێك كوژرا و یەكێكی دیكەش برینداربوو.

سەرچاوەیەك لە پارێزگای دیالە رایگەیاند، لە ھێرشێكی چەكدارانی داعش بۆ سەر بازگەیەكی پۆلیسی پاسەوانی كێڵگە نەوتییەكان لە باكووری پارێزگاكە، پۆلیسێك كوژرا و یەكێكی دیكەش برینداربوو.

لەلایەكی دیكە لە دەوروبەری خانەقینی ھەوڵێكی چەكدارانی داعش بۆ ھێرشكردن شكستی پێھێنرا.

ئەمە لەكاتێكدایە لە 10/12/2017، حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی ئەوكاتی عێراق لە وتارێكدا كۆتایھاتنی داعشی لە عێراق راگەیاند، زیاتر لە ساڵێك بەسەر ئەو وادەیە تێدەپەڕێت، بەڵام ھێرش و تەقینەوەكانی داعش لەناوچە جیاجیاكانی عێراق بەردەامە.