یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌ت كۆده‌بنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی نێوان هه‌ر دوولایه‌ن كۆده‌بنه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه: "كۆبوونه‌وه‌كه رۆژی سێشه‌ممه 5/2/2019 به‌ڕێوه ده‌چێت".
ئه‌وه له كاتێكدایه هه‌فته‌ی رابردوو كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ر دوو حزبه‌كه ئه‌نجام نه‌درا و بڕیاربوو رۆژی دووشه‌ممه 4/2/2019 ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان به‌هۆی رێوره‌سمی ھێنانه‌وه‌ی ته‌رمی میر ته‌حسین به‌گ، میری ئێزدییه‌كانی كوردستان و جیهان له ئه‌ڵمانیاوه بۆ كوردستان و به‌خاكسپارنی، كۆبوونه‌وه‌كه كه‌وتووه‌ته رۆژی سێشه‌ممه.
پارتی و یه‌كێتی دوای چه‌ندین كۆبوونه‌وه هێشتا له‌سه‌ر دوایین شێوه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێكنه‌كه‌وتوون. له دوایین لێدوانی په‌یوه‌ست به‌و پرسه‌شدا فازڵ میرانی، سكرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گوتارێكدا رایگەیاند، پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە كێشه‌كانی به‌غدا بۆ پارتی گرنگتره.
سكرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان جه‌ختیشی كرده‌وه، ناكرێت بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕێی ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی كه‌ركووك و پرسی وه‌زاره‌تی داد له به‌غدا بكه‌ین.
ميرانى گوتی: پرسی كه‌ركووك پرسی سه‌د ساڵه‌یه و ناكرێت به پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت ببه‌سترێته‌وه و سه‌ره‌تا پێویسته دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت راسته‌ڕێ بكرێن، ئینجا هه‌وڵه‌كان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك بخرێنه گه‌ڕ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه‌ركووك به سه‌خت و قوربانیدان به‌ده‌ستهێندرا به‌ڵام به‌ئاسانی له‌ده‌ستمان چوو.
له به‌رامبه‌ردا وه‌ك ئه‌وه‌ی له زاری به‌رپرسانی یه‌كێتییه‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه، ئه‌و حزبه ده‌یه‌وێت پرسی وه‌زاره‌تی دادی حكوومه‌تی عێراق و پارێزگاری كه‌ركووك له‌گه‌ڵ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ پێكه‌وه ببه‌سترێته‌وه.