بەرپرسی لقی 16ى پارتی: بۆ رێككه‌وتن نه‌رمى نواندنێك له‌ نێوان پارتى و يه‌كێتييدا هه‌يه‌

لە کۆبوونەوەی رۆژی سێشممە بۆچوونی پارتی بەرامبەر بە گفتوگۆکردنی کەرکووک و بەغدا دەگۆڕێن
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی 16ى پارتی ديموكراتى كوردستان ئاشکرای كرد، لە نێوان حزبەکەی و یەکێتی نەرمی نواندنێک هەیە بۆ چارەسەری کێشەکان.

لە بەرامبەریشدا رێبوار ئیسماعیل، جێگری لێپرسراوى مەڵبەندی سێى یەکێتی نیشتمانی كوردستان رايگه‌ياند، لە کۆبوونەوەی رۆژی سێشممە بۆچوونی پارتی بەرامبەر بە گفتوگۆکردنی کەرکووک و بەغدا دەگۆڕێن.

بڕیارە رۆژی سێ شەممەی ئەم هەفتەیە پارتی و یەکێتی کۆببنەوە بۆ تاوتوێكردنى پرسى پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌ت. 

تا ئێستا لایەنەكان چەندین كۆبوونەوەیان بۆ پێكھێنانی حكومەت ئەنجامداوە و نەگەیشتوونەتە رێككەوتن، ئەمەش ھاووڵاتییان و بەشێك لە ئەندامانی حزبەكانی نیگەران كردووە و داوا دەكەن لایەنەكان سازش لەسەر بەشێك لە داواكارییەكانیان بكەن بۆ ئەوەی كابینەی نوێی حكومەتی ھەرێمی كوردستان زیاتر دوا نەكەوێت.