داوا دەکرێت ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی به‌غدا ده‌ینێرێت تەنیا بۆ مووچە خەرج بکرێت
K24- هه‌ولێر:
له لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقەوە دەڵێن؛ پێویستە ئەو ٥٢٢ ملیار دینارەی کە لە یاسای بودجەدا بۆ موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە بۆ ھەرێمی کوردستان دەنێردرێت، حکومەت تەنھا بۆ مووچە خەرجی بکات و ھیچ پڕۆژەیەکی دیکەی لێ جێبەجێ نەکات، پەرلەمانتارێکیش دەڵێت ئەوان بە وردی چاودێری جێبەجێکردنی یاساکە دەکەن.
پڕۆژە یاسایی بوجەی ساڵی ٢٠١٩ی عێراق دەروازەی ئومێدێکە بۆ ھەرێمی کوردستان، چونکە پرٍۆژە یاساکە بابەتی مووچەی لە ململانێ سیاسیەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا جیاکردووەتەوە، بەغدا لە ھەموو دۆخێک‌دا پابەندە بە ناردنی موچەی فەرمانبەران، بەڵام لە نێو لیژنەی داراییدا باس لەوە دەکرێت، ئەو ٥٢٢ ملیار دینارەی لە عێراقەوە بۆ ھەرێمی كوردستان دێت دەبێت تەنھا بۆ موچە بێت و نابێت هیچ پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی پێ جێبه‌جێ بكرێت.
له‌مباره‌یه‌وه بە ختیار شاوێش، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان رۆژانه ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نه‌وت راده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات, بەغدا بودجە دەنێرێت، بەڵام ئەگەر ئەوە نەکات تەنھا موچەی فەرمانبەران دەنێرێت.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، "ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به وردی چاودێری خه‌رجكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه ده‌كات، كه بۆ مووچه‌ی پێشمه‌رگه و فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت".
له لایه‌كی دیكه‌وه رێبوار کەریم، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ده‌ڵێت: نابێت حكوومه‌تی هه‌رێم ئه‌و بڕه پاره‌یه له پڕۆژه‌ی دیكه‌دا خه‌رج بكات، چونكه هه‌مووی ته‌نیا بۆ مووچه‌ی پێشمه‌رگه و فه‌رمانبه‌ران ته‌رخان كراوه. ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، پێویسته حكوومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندی ناردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه بۆ به‌غدا بێت، بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ داهاته‌كانی دیكه‌ی فرۆشی نه‌وتی هه‌رێم قه‌رزی كۆمپانیاكان و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی پێ ته‌واو بكرێت.
H.B