كاردانه‌وه‌ی لێدوانه‌كه‌ی تره‌مپ گه‌یشته په‌رله‌مانی عێراقیش
K24- هه‌ولێر:
حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وەڵامی لێدوانێکی دۆناڵد ترەمپ، دەداتەوە و هەڕەشەی دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا بە یاسا دەکات.
جێگری سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە بەیاننامەکدا لێدوانێکه‌ی ترەمپی لەبارەی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بۆ چاودێریکردنی ئێران شه‌رمه‌زار کرد و بە پێشێلکردنی سەروەری عێراق ناویبرد، بە پێویستیشی داناوە هەموو لایەک کار بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا له عێراق بکەن.
حەسەن کەعبی ئاشکراشی کردووە, لەگەڵ دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان, کار بۆ دەرکردنی یاسایەک بۆ کۆتاییهێنان بە رێککەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئەمریکا و دەرکردنی سەرجەم هێزە بیانییەکان دەکەن.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، هه‌ر ئه‌مشه‌و كه‌تیبه‌كانی حیزبوڵڵای عێراقیش وه‌ڵامی لێدوانه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای دایه‌وه و به راگه‌یاندنێكی راشكاوانه بۆ داگیركردنی خاكی عێراق وه‌سفی كرد.
به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، محه‌مه‌د محی، وته‌بێژی كه‌تیبه‌كانی حیزبوڵڵای عێراقی له لێدوانێكدا وه‌ڵامی تره‌مپی دایه‌وه و دووپاتیكرده‌وه، "ئامانج له مانه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی میحوه‌ری به‌ره‌نگارییه".
محی جه‌ختی كرده‌وه، "لێدوانه‌كه‌ی تره‌مپ راگه‌یاندنێكی راشكاوانه‌یه بۆ داگیركردنی خاكی عێراق و قۆناغێكی نوێی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ میحوه‌ری به‌ره‌نگاری".
ئه‌مرۆ له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "سی بی ئێس نیوز"ـی ئه‌مه‌ریكی تره‌مپ ئاشكرایكرد، واشنتۆن به نیاز نییه هێزه‌كانی له عێراق بكشێنێته‌وه و گوتی: "ئه‌مه‌ریكا بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی زۆر گه‌وره‌ی له عێراق هه‌یه، ده‌كه‌وێته شوێنێكی زۆر نموونه‌یی بۆ بینین و چاودێریكردنی سه‌رانسه‌ری ناوچه ئاڵۆزه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "هێزه‌كانمان له عێراق ده‌هێڵینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چاودێری ئێران بكه‌ن".
H.B