شاره‌زايان: توركيا به ورياييه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ناكۆكييه‌كانى كۆنگرێس و تره‌مپ ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
کۆنگرێسی ئەمه‌ریکا لە رێگەی پڕۆژە بڕیارێکەوە، بڕیارێکی ترەمپ لە بارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمه‌ریکا لە سووریا رەتدەکاتەوە، پسپۆڕانیش دەڵێن تورکیا بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ بڕیارەکەی کۆنگرێسی ئەمه‌ریکا و ترەمپ دەکەن و چاوەڕێی ئەنجامی بڕیارەکانن.
له مانگى ديسه‌مبه‌رى رابردوو، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دۆناڵد تره‌مپ رايگه‌ياند، هێزى وڵاته‌كه‌ى له سووريا ده‌كێشێته‌وه.
ئه‌و بڕياره كاردانه‌وه‌ى جياجياى لێكه‌وته‌وه و له ئاستى ناوخۆى سووريادا، هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات بڕياره‌كه‌يان به خيانه‌تكردن له كورد وه‌سفكرد.
هاوكات توركيا رايگه‌ياندووه، هه‌موو ئاسانكارييه‌ك ده‌كات بۆ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له سووريا.
له لايه‌ن خۆيه‌وه رووسيا وێڕاى پێشوازيكردنى له بڕياره‌كه، به‌ڵام سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته، ڤلاديمێر پوتن رايگه‌ياند، هێشتا به كرده‌وه هيچ هه‌نگاوێكى كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكايان نه‌بينيوه و ئه‌گه‌ر ئه‌وه رووبدات كارێكى درووسته.