ژماره‌یه‌ك رێككه‌وتنی نێوان عێراق و ئوردن جێبه‌جێ كران
K24- هه‌ولێر:
چەندین رێككەوتنی بازرگانی، وزە و نەوت لە نێوان عێراق و ئوردن چوونە بواری جێبەكردنه‌ووە، ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلە بارھەڵگرەكانی لە دەروازەی ترێبلی سنووری نێوان هه‌ردوو وڵات كەوتنە جوڵەوە.
بەگوێرەی رێككەوتنەكە، عێراق نەوت ھەناردەی ئوردن دەكاتەوە و لەھەمان كاتیشیدا ھەردوولا له بۆ باج و گومرگ كارئاسانی بۆ یه‌كتر دەكەن.
بەڵام دوای واژۆكردنی رێككەوتنەكە، ژمارەیەك پەرلەمانتارانی عێراق رێكەوتنەكە بە زیان بۆ عێراق وه‌سف ده‌كه‌ن و وه‌ك ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر نه‌وتی عێراق له رێگه‌ی هێڵی عێراق - به‌نده‌ری عه‌قه‌به ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی جیهان بكرێت، سه‌روه‌تێكی زۆری وڵات به هه‌ده‌ر ده‌چێت.
H.B