كریستیانۆ داوای له ئالێگری كردووه ئه‌م دوو یاریزانه‌ی ریال مه‌درید بگوازێته‌وه
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی ئیسپانیا و ئیتاڵیا، كریستیانۆ پێشنیاری گواستنه‌وه‌ی دوو ئه‌ستێره‌ی ریال مه‌دریدی بۆ راهێنه‌ری یوڤی كردووه و له‌گه‌ڵ یاریزانێكی دیكه‌ش له‌سه‌رهێڵه.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كریستیانۆ له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه مارسێلۆ و ئیسكۆ رازی بكات په‌یوه‌ندی به یانه‌ی یوڤێنتۆس بكه‌ن.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، كریستیانۆ له‌گه‌ڵ یاریزانێكی دیكه‌ی ریال مه‌دریدیش قسه‌ی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هاوینی داهاتوو درێسی یوڤێنتۆس بپۆشێت، ئه‌ویش خامیس رۆدریگێزه كه به‌شێوه‌ی خواستن دوو وه‌رزه له ریال مه‌دریده‌وه په‌یوه‌ندی به بایرن میونشن كردووه، یانه باڤارییه‌كه ئاماده نییه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی رۆدریگێز بدات و ده‌ستبه‌رداری ده‌بێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ریال مه‌درید.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی كاڵچۆ مێركاتۆ ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشتڕاست كردۆته‌وه كه تێیدا كریستیانۆ ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كات مارسێلۆ، خامیس رۆدریگێز و ئیسكۆ په‌یوه‌ندی به یوڤێنتۆس بكه‌ن.